ماده سڕكه‌ره‌كان وكاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر كوَمه‌ڵ باوكی ریبین |
دیاره ماده سڕكه‌ره‌كان وه‌كو بابه‌تێكی پڕبه‌ها كه په‌یوه‌ندی راسته‌و و خوَی هه‌یه به ژیانی كوَمه‌لاَنی خه‌ڵكه‌وه پێویسته به به‌رده‌وامی باسی لێوه بكرێت له رێگای روَژنامه‌كان و میدیاكانه‌وه ئه‌گه‌ر بكرێت كوَر وسیمیناریشی بوَ ساز بكرێت له لایه‌ن پسپوَرانی ده‌رون ناسی و كوَمه‌ڵناسی وپزیشكانه‌وه به مه‌به‌ستی شی كردنه‌وه‌ی ، چونكه بابه‌تێكی گرنگه تاوه‌كوكوَمه‌لاَنی خه‌ڵك له نزیكه‌وه ئاگاداری زیانه‌كانی بن و ووشیاری ته‌واویان هه‌بێت كه چ كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌خوڵقێنێ له نێو كوَمه‌ڵداكه چاره‌سه‌ر كردنی زوَََر زه‌حمه‌ت ده‌بێت , بوَیه‌ماده سركه‌ره‌كان به ترسناكترین چه‌ك ئه‌ژمێردرێت كه دوژمن ئه‌توانی به‌كاری بهێنێ بوَ قه‌لاَچوكردنی هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك كه مه‌به‌ستی بێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه له شێواندنی په‌یوه‌ندیه كوَمه‌لاَیه‌تێكانه‌وه بگره تاوه‌كو تێكدان و رووخاندنی ئابوری ئه‌و وولاَته‌ته‌نانه‌ت ئه‌توانێ به بێ به‌كار هێنانی چه‌ك وێران وخاپوری بكات. ئێستا ئه‌بینین ماده بێ هوَشكه‌ره‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان بازرگانی پێوه ده‌كرێت كه دوای بازرگانی چه‌ك دێت چونكه قازانجێكی خیاڵی هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌رهه‌م ناهێنریت . لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كوَمه‌ڵگاكه‌مان بپارێزین له‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه به ووسَیاركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كانمان و دوزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی . چونكه ئه‌بینین له دوای پروَسه‌ی ئازادی عێراق و دروست بوونی بوشایی ده‌سه‌لاَت ئه‌م ماده سڕكه‌رانه به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَوه ته‌شه‌نه‌ی كردوه له زوَربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق .
ماده سڕِكه‌ره‌كان كه بریتین له حه‌شیشه و موَرفین و زوَر جوَری تر به چه‌ند شێوه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت بوَ نمونه وه‌كو حه‌ب و ده‌رزی لێدان و به شێوه‌ی پوَدره و هه‌روه‌ها ترسناكترین شێوه‌یان كه ئێستا بلاَو بوَته‌وه له‌زگه‌یه له ریگای پێسته‌وه به كارده‌هێنرێت , به‌كارهێنان ماده سڕكه‌ره‌كان زیاتر له نێو خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاران زوو ته‌شه‌نه ئه‌كات ئه‌وش هوَكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بو نزمی ئاستی گوزه‌ران و بێ كاری و نزمی راده‌ی وشیاری له نێو یاندا ، وه‌هه‌روه‌ها گوێ نه‌دان به داواكاریه‌كانی گه‌نجان و په‌ڕاوێز كردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌لاَت دارانی ده‌وڵه‌ته‌وه كه ده‌بێته هوَی خوَش كردنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بوَ بلاَوبوونه‌وه‌ی به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی (13) ساڵی تاوه‌كو (20) ساڵی , ماده بێ هوَشكان له چه‌ند بوارێكی گرنگ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت . له بواری (كوَمه‌لاَیه‌تی ، فیزیكی , ئابووری , سیاسی) كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بلاَبوونه‌وه‌ی بێ بڕوایی له ناو كوَمه‌ل َ و ته‌شه‌نه كردنی دزی و كاری تیروَرستی وبلاوبونه‌وه‌ی نه‌خوَشی ترسناك وه‌كو (ئایدز ـ له‌ش فروَشی و دورخستنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كوَمه‌ڵ له هه‌موو چالاكی یه‌كانی ژیان و ئیفلیج كردنی) . سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه زیانی گیانی و ماڵیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌بێته هوَی تێكچوونی شیرازه‌ی خانه‌واده و هه‌ڵوه‌شاندندوه‌ی به شێوه‌یه‌كی خه‌ترناك و تێكشكاندی په‌یوه‌ندیه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانی .
بوَ ئه‌وه‌ی كومه‌ڵگاكه‌مه‌كان به دور بێت له‌م گرفته گه‌وره‌یه و پێش ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه بكات ئه‌بێ به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و به هاوكاری له گه‌ڵ ده‌زگا حكومیه‌كان و ئه‌منیه‌كان به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین روَژانه چاودێری نه‌وه‌كانمان بكه‌ین به تایبه‌تی لاوان كه سامانێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه تاوه‌كو به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌ڕوَن و خوَیان و خیزانه‌كانیان تووشی ماڵ وێرانی و نه‌هامه‌تی نه‌كه‌ن .
باوكی ریبین
23/1/2010
raman_r22@yahoo.com |
|
Saturday, January 30, 2010
|
|
چاپکردن |
|