شه‌هیدانی کاره‌ساتی شوبات و سیمبول و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک م. عه‌ونی خۆشناو * |
پیرۆزڕاگرتنی یادی شه‌هیدان، مانای سۆز‌و وه‌فا و رێزلێنانه له خه‌بات و ماندوبوون و تێکۆشانیان، که له پێناوی کورد‌و کوردستان داویانه، وه‌فاداری و راستگۆیی کوردانه بۆ خوێنی شه‌هیدان، بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌کمانه پێکه‌وه له یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌کانماندا بتوانین به‌چه‌ند په‌یڤێک یادی ئه‌و نه‌مرانه به‌رزو پیرۆز رابگرین.
له یادی 6 ساڵه‌ی هه‌ڵۆ به‌رزه فڕه‌کانی کاره‌ساتی شوباتدا، ئه‌و شه‌هیدانه که سیمبول و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌کن سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی ئه‌و شه‌هیدانه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان داده‌نه‌وێنین، به‌ڵێن و وه‌فا دووپات ده‌که‌ینه‌وه، که هه‌میشه درێژه‌پێده‌ری رێبازه پیرۆزه‌کانیان بین، ئه‌و کاره‌ساته له‌ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ جه‌ژنه پیرۆزه پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته روویان ده‌کرده باره‌گاکانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری ی.ن.ک و لقی 2ی پ.د.ک، ئا له‌و کاتانه‌دا دوو تیرۆریست به به‌رنامه و پیلانێکی داڕێژراو خۆیان ته‌قانده‌وه‌و پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و سه‌رتاپای کوردستانیان خه‌مبارو ره‌شپۆش کرد..
تیرۆر وه‌کو دیارده‌یه‌کی جیهانی ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، رۆژانه‌ش تیرۆریستان ده‌ستیان بگاته هه‌ر شوێنێك به‌بێ سڵه‌مینه‌وه کاری تیرۆریستی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، قینی کۆنه‌په‌رستانه‌و دواکه‌وتویی خۆیان به دیارده‌خه‌ن و به خه‌یاڵی خۆیان به کار‌و کرده‌وه قێزه‌ونه‌کانیان رێگری له به‌رده‌م گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچون و زانست ده‌که‌ن و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت و تاریکستانی!!
تیرۆرکردن ته‌نیا له‌باربردنی که‌سێک یاخود ترس و تۆقاندن و سڕینه‌وه و سڵکردنه‌وه له مه‌یدانی خه‌بات نییه، شێوازی دیکه‌ش هه‌یه، به‌ڵام تیرۆری جه‌سته‌یی سه‌رکرده‌و که‌سایه‌تییه کورده‌کان مێژوویه‌کی دوور‌و درێژ‌و تاڵی هه‌یه، که کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵام تۆزقاڵێک ساردمان ناکاته‌وه له‌خه‌بات و تێکۆشان بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌مان و به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانمان، دوژمنان و تیرۆریستان و داگیرکه‌رانی کوردستان خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بکه‌ن و بڵین به کاره‌ساتێک و تیرۆرکردنی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک، خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک خامۆش ده‌که‌ین.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین کوردستان چه‌ندان سه‌رکرده‌ی تری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌یان کادیر خه‌ڵتانی خوێن بکه‌ن، ئه‌وه کوردستان هه‌زاران کادیری تری ئاماده‌یه، ئه‌گه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی پارێزه‌ری ده‌ستکه‌وته‌کان شه‌هید بکه‌ن، ئه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌موو کورد به یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌یه.
کاره‌ساتی یه‌کی شوبات له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و بێویژدانی، به‌ڵام بووه هه‌وێنی زیاتر ته‌بایی و یه‌کڕیزی نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
ده‌با هه‌موومان پێکه‌وه یادی 6 ساڵه‌ی کاره‌ساتی شوبات بکه‌ینه وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی و سیمبول و تێکۆشان و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌شداریه‌کی کارا له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاینده بکه‌ین، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانمان، بۆئه‌وه‌ی رۆحی ره‌وانی شه‌هیده‌کانمان شادمان بکه‌ین.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی یه‌کی شوبات و ته‌واوی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان.
مردن و رووڕه‌شی و سه‌رشۆڕی بۆ تیرۆریستان و داگیرکه‌ران و ناحه‌زان.
* کادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
هۆڵه‌ندا – لاهای
1-2-2010
|
|
Tuesday, February 02, 2010
|
|
چاپکردن |
|