كورد پێویستی به‌قه‌واره‌یه‌ك نیه تاببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو حسین عه‌بدولحسین |
چیرۆكی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو له خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر ده‌گمه‌نه، كه بێگومان ئیماراتی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر و به‌حرێن و ئه‌رده‌ن بریتین له‌و وڵاتانه‌ی كه شیاون ناوزه‌د بكرێن به وڵاتانی سه‌ركه‌وتوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستانی عیراق بووه‌ته پێوه‌رێكی شیاو بۆ شوناسی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سه‌ركه‌وتوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
كورده‌كانی عیراق رووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین جینۆسایدی مۆدێرن بوونه‌ته‌وه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، كه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، نزیكه‌ی زیاتر له 150 هه‌زار كورد له هه‌ڵمه‌ته دڕنده‌كانی ئه‌نفال بوونه قوربانی پاكتاوی ره‌گه‌زی ئه‌تنیكی، به‌ڵام سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌كی، كورده‌كان توانیان ناوچه‌كه‌یان بكه‌نه ئیلهامێك بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و عه‌ره‌به‌كان ده‌توانن سوود له ئه‌زمونی كورد وه‌ربگرن، سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كه‌یان.
سه‌ره‌تا كورده‌كان دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزكرد و دۆگماتیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا كرد، له پێناو پاراستنیان له‌ده‌ست رژێمی دڕنده‌ی پێشوو، كه له‌ڕاستیدا ئه‌م هاوپه‌یمانییه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن بوو، سه‌ركرده‌كانی كورد زۆر ژیرانه مامه‌ڵًه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وشه نوێیه‌كه‌ی خۆیان كرد، چونكه سنوری په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌زانی، هه‌روه‌ها كورده‌كان ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وشی دوای رووخانی سه‌دام حسێن كرد و ده‌یانزانی كه پێویسته دووباره په‌یوه‌ندی ببه‌سته‌نه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه بژاری دووه‌میان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ته‌ئكیدییان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیه‌تی عیراق كرده‌وه، كه ده‌بێته مایه‌ی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كه‌لتوری و ئابووری ناوچه‌كه‌یان.
هه‌ر له‌وكاته‌وه كورده‌كان كاتی خۆیان به‌فیڕۆنه‌داوه بۆ ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو گه‌ڕان به‌دوای ده‌رفه‌تێك، به‌ڵكو نه‌هجێكی نوێیان داڕشت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عیراق، هه‌ر به به‌شێك ده‌مینێته‌وه له خاكی عیراق، تا ئه‌وكاته‌ی به‌غداد پابه‌ند ده‌بێت به دیموكراسییه‌ته‌وه، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت، كورده‌كان ناچارده‌كات رێگه‌ی جوداخوازی بگرنه‌به‌ر.
له‌مه‌ش گرنگتر، كورده‌كان به پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب- كه به زمانی ئینگلیزی باس له ئاشتی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و به زمانی عه‌ره‌بی ئاماژه به وتاری شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ده‌كه‌ن بۆ گه‌له‌كانیان-سه‌ركرده‌كانی كورد مزگێنیان به‌خشییه میلله‌ته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی باشترین ده‌سكه‌وتی گه‌لی كوردی عیراقه له ناوچه‌كه.
راشكاوانه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی توندوتیژی ده‌كات و له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ی له دانیشگای بڕۆكینگ له واشنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رفه‌تێكه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و بایدن، سه‌رۆك بارزانی باسی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی جیهانی له‌گه‌ڵ ئۆباما نه‌كرد، به‌ڵام ته‌نیا ئیدانه‌ی توندوتیژی كرد.
دواهه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی كوردستان، كورده‌كان سه‌لماندیان كه دیموكراسییه‌ت له كوردستان له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه، هه‌روه‌ها ئابووری كوردستان، ئێستاش هیچ گومانی تێدانییه هه‌رێمی كوردستان بریتییه له نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌می خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه پێویسته عه‌ره‌به‌كان سوودی لێوه‌رگرن.
له: رۆژنامه‌ی ناشناڵ– ی ئیماراتی-یه‌وه
|
|
Thursday, February 04, 2010
|
|
چاپکردن |
|