تۆش نامه‌که‌ت گه‌یشت لوقمان به‌رزنجی |
ڕاگه‌یاندن له هه‌ر قه‌واریه‌کی گه‌وره یا بچووک و به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه و کاریگه‌ریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر خوێنه‌ر بینه‌ر بیسته‌ردرووست ده‌کات. زۆر جاری واهه‌بووه هه‌ڵه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی خه‌ریک بووه کێشه‌یه‌ک و جه‌نگێکی گه‌وره بنێته‌وه، له‌کاری ڕۆژنامه‌وانیدا هێندێک بنه‌ماو پره‌نسیبی ڕاگه‌یاندن هه‌ن ده‌بێت ئه‌وه‌ی به‌کاره هه‌ڵده‌ستێ زۆر به‌ووردی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و پره‌نسیبانه‌دا بکات. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شته موقه‌ده‌ساته‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و ئه‌و شتانه‌شه‌که په‌یوه‌ستن به پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی. . که‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌رکی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و کاره ده‌گرێت ئه‌ستۆ ده‌بێت که‌سێکی سیاسی و ووریاو ئاگادار‌و چاوکراوه‌بێت به‌ووردی ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌وکۆمه‌ڵ و ئه‌فرادکان بکات. بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ل ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌کاندا ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌و کوردستانه‌ی خۆمان به‌شێک له ڕۆژنامه‌کان بوونه‌ته ئامێرێک بۆ دژه‌به‌رایه‌تی یه‌کتر و ناوناتۆره‌درووستکردن و هیچ شتێک نه‌ماوه که ناوی نهێنی موقه‌ده‌س وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاکان بێت و تۆزێک به وێژدان حه‌یاوحورمه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی تێدا هێڵدرابێته‌وه. ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه بڵاوی کرده‌وه که گوایه ئوپوزسیونی ئێرانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه پشتیوانی مادیان لێ ده‌کرێ و که‌دواجار ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌درۆخسته‌وه .له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یه‌ش گه‌وره‌به‌رپرسانی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ش بێ ده‌نگیان له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رامبه‌رکردو به سیناریۆیه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کارده‌نه‌وه‌که سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه و له‌دوای ئه‌و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌یه محه‌مه‌د توفیق ڕه‌حیم که‌سایه‌تی دووهه‌م له گرده‌که ده‌ڵی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌مان خۆی به‌ڕه‌غبه‌تی خۆی ده‌ستی له‌کار کێشاوه هیچ که‌س داوی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی نه‌کردوه. به‌ڕاستی جوانه سه‌یری یه‌و ڕسته جوانه‌که‌ن خۆی به‌ڕه‌غبه‌تی خۆی دسه‌تی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه، تا ئێره سه‌ربرده‌ی ئه‌وهه‌واڵه‌بوو، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌ک خوێنه‌ر مافی خۆمانه بپرسین ئه‌رێ ئه‌و هه‌واڵه چۆن به فلته‌ری محه‌مه‌د توفیق ڕه‌حیم و ئه‌وانی تر تێپه‌ڕی نه‌کردوه وا به‌ئاسانی به‌ر ده‌ست سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه که‌ووتووه‌و ئه‌ویش ساکارو ساوێلکه ئاسا ئه‌و هه‌واڵه ترسناکه له‌و قۆناغه‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه . ئه‌وانه‌ی له ڕۆژنامه‌کاریان کردوه زۆرچاک ده‌زانن هه‌واڵ چه‌ند جۆرێکی هه‌یه هێندێک هه‌واڵ هه‌ن باس له سه‌رپێچیکردنی عاره‌بانجیه‌کانی ناوشارو هه‌ڵسووکه‌وتی شاره‌وانی ده‌کات و هێندێک باس له‌دیارده‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی بازاڕ‌و دام دزگاکان ده‌کات ئه‌وجۆره هه‌واڵانه پێویستی به فلته‌ر دانان و چاودێریکردن نیه چونکه به‌شێکی زۆری ئه‌و هه‌واڵانه به‌وێنه‌و که‌سه‌کان دیکۆمنتکراون به‌ڵام هه‌واڵێک که بۆی هه‌بێت لادیوارێکی له په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاکانی حکوومه‌تێک بخاته مه‌ترسیه‌وه وه‌ک ئه‌و هه‌واڵه‌ی که ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه به مانشێتی زه‌ق نووسیویه‌تی ئوپوسیونی ئیران پاره له ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌رده‌گرێ و ئه‌و هه‌واڵه‌ش به گه‌نده‌ڵی ناوده‌بات وه‌ک نه‌زانێ کاردانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه چی ده‌بێت به تایبه‌تی ئه‌م هه‌واڵه له ئۆرگانی گروپێکدا بڵاوده‌کرێته‌وه که 25 کورسی له په‌رله‌ماندا هه‌یه‌لێره‌دا به پێی بۆچوونی حکوومه‌تی ئێران ئه‌و گرووپه‌ی گۆڕان به‌ووردی ئاگاداری بڕیاره سیاسیه‌کانه له کوردستان . له‌به‌ر ئه‌وه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڕیارێکی جه‌ماعی سه‌رانی گۆڕانی له‌سه‌ربۆه و ئێستاش ده‌یانه‌وێ بۆ داپۆشینی ئه‌و کاره‌یان ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌ر بکه‌ن به هۆکارێک بۆ پاگژکردنه‌وه‌ی په‌رێزه‌که. خۆ ئه‌گه‌ر له‌ویش گه‌وره‌تر ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت . گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌که‌یان نامه‌که‌یان به‌و شوێنه گه‌یشت که مه‌به‌ستیان بوو. با خۆیان سه‌رپشک بن بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ده‌چنه خانه‌یه‌ک له خانه‌کانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاکانیگه‌لی کوردستان؟ حه‌قه په‌رله‌مانی کوردستان له ئاست ئه‌و هه‌واڵه بێ ده‌نگ نه‌بێت و به‌دواچوونه‌وه‌ی جیدی له‌سه‌ر بکات له‌دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌و هه‌واڵه ڕووبه‌وڕووی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان بکرێته‌وه‌و شێلگێڕانه پێ داگرن له‌سه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه‌یان چونکه گۆڕان ئه‌مڕۆ به‌شێکن له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌و تۆمه‌ته ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ئه‌وا خۆشیان ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت ئه‌وانیش وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه هه‌بێت. که مه‌به‌ستیان بوو ئێستاش ئێمه وه‌ک هاووڵاتی ئه‌م کوردستانه نازانین کاردانه‌وه‌کانی ئێران چێ ده‌بێت و ئێمه وه‌ک هاووڵاتی له پێش حزبه‌کان چه‌ند زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین له‌هه‌رکاردانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو یا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ئێران له‌پشت کوالیسه‌کان چی به ده‌سڵاتی کوردی ده‌ڵێ و داواکاریه‌کانی ده‌بێت چی بێت و باجی ئه‌و بووختانه‌ی ڕۆژنامه‌ی گرده‌که به‌چی له‌سه‌رمان ته‌وا بێت. ده‌کرێت ده‌یان پرسیار خۆی قووت کاته‌وه تۆ بڵێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه ڕۆژنامه نه‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ته‌نگه به‌ده‌سڵاتی کوردی هه‌ڵنجنێ و بیخاته ئه‌مری واقیع و هه‌مووشمان ئه‌مره‌واقیعه‌کان ده‌زانین چین له‌کۆتایدا ده‌لێین ئه‌و هه‌واڵه هه‌واڵێکی ساوێلکه نه‌بوو به‌ڵکو باڵۆنێکی سیاسی عه‌قڵدار کاری داڕشتنی بۆکردبوو و کارێکی تێکده‌رانه بوو هیچ پاساوێکی بۆنیه و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه تۆش نامه‌که‌ت گه‌یشت.
lokman57@hotmail.de
|
|
Thursday, February 04, 2010
|
|
چاپکردن |
|