له سیاسه‌تدا ڕه‌نگه هه‌ندێك شتی شاراوه هه‌بێت كه پێویست نه‌كات شه‌قام ئاگاداری بێت، یاخود ئه‌گه‌ر ئاگاداریشی بوو ڕه‌نگه وه‌كو خۆی له مانا‌و ئامانجه‌كه‌ی نه‌گات، سیاسه‌تكردن كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه سه‌ریان له هه‌ندێك له ئه‌لف و بێی سیاسی ده‌رده‌چێت، یا ئه‌وانه‌ی كه موتابع و خولیای سیاسه‌تن ، خۆیان به سیاسی یا ڕۆشنبیری سیاسی بزانن، به‌ڵكو پێویسته سیاسه‌ت بسپێردری به سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌وانیش وه‌كو پیشه و حرفه سه‌یری بكه‌ن ، زۆر جار هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه ده‌ستی نوسینیان هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی وردبینی و شیكردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه بكه‌ن و بزانن ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه له كوێوه هاتوه و سه‌ری هه‌ڵداوه، یا ته‌نها یه‌ك لایه‌نی بابه‌ته‌كه ده‌بینن كه ئه‌ویش لایه‌نه نه‌گه‌تیفه‌كه‌یه‌تی كه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار زۆر لاوازیش بێت ، به‌ڵام هیچ حیساب بۆ لایه‌نه زۆره‌كه‌ی كه پۆزه‌تیفه ناكه‌ن و ڕاست و چه‌پ له ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌ناو سیاسه‌ت ده‌كه‌ون و تانه‌وته‌شه‌ر له سیاسه‌تمه‌داران و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و كاری سیاسی ڕۆژانه‌یان ده‌ده‌ن ، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ كه‌س و سیاسیه‌كی كارامه‌ش به‌ده‌ر نیه له هه‌ڵه و پێویستی به ئاگادار كردنه‌وه و ڕه‌خنه لێگرتنیشی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بابه‌تیانه مه‌رجی بێ لایه‌نی و دوور له ڕق و كینه و شیكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌و به جوانی تێگه‌یشتنی تێدابێت .
ئه‌گه‌ر حزبێكی وه‌كو عه‌داله و ته‌نمیه‌ی وڵاتی توركیا به‌نمونه وه‌ربگرین كه به‌هۆی ڕێژه‌ی ده‌نگهێنانه‌كانی دوا هه‌ڵبژاردن ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی به یاسا دانان و جێبه‌جێكردنی له ژێر ده‌ستدایه ، به‌ڵام كه‌چی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و حزبه ، حزبێكی كوردی داده‌خرێت ، لێره‌وه پێویست ناكات قسه و تانه و ته‌شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م حزبه یا حكومه‌ته‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت میلله‌ته‌كه‌ش بكرێت ، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی میلله‌تی ئه‌م وڵاته كه ده‌نگی به‌م حزبه داوه ، ئاگایان له به‌رنامه و سیاسه‌تی ئه‌م حزبه هه‌بوه ، به‌ڵكو پێویسته له بنج و بنه‌وانی مه‌سه‌له‌كه بكۆڵدرێته‌وه ، كه ڕه‌نگه له‌و لایه‌نه‌وه سه‌ربه‌خۆیی دادگا و دیموكراسیه‌ت كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕه‌و له لایه‌ك ، ده‌ستیان له‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌بێت و له لایه‌كی تریش ، ڕه‌نگه حزبه داخراوه‌كه‌ش به‌بی هه‌ڵه نه‌بوبی و له ده‌ستوری ئه‌م وڵاته ده‌رچوبێت ، ئه‌گه‌ر وانیه و حزبی ده‌ته‌په له ژێر كار و ته‌ئسیری په‌كه‌كه نه‌بێت ، چۆن به بڕیارێكی ئۆجه‌لان هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه ویستیان له په‌رله‌مان بێنه ده‌ره‌وه ، له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان په‌شیمان بونه‌وه ، ئی ئاشكراشه كه په‌كه‌كه لای خودی ئه‌و وڵاته و چه‌ندین وڵاتی تری جیهان به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ناسراوه ، كه هه‌رچه‌نده لای ئێمه‌مانان پێمان وایه غه‌درێكی گه‌وره‌یه كه حزبێك به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات كه‌چی به‌م جۆره بناسێنرێت .
سه‌رنوسه‌ری یه‌كی له ڕۆژنامه‌كانی توركیا له سه‌روبه‌ندی هه‌واڵی داخستنی ده‌ته‌په ، ده‌ڵی شه‌رم ده‌كه‌م بڵێم توركم ، چۆن ده‌بێت دادگای ده‌ستوری ئه‌م وڵاته كوردێكی تێدا نه‌بێت تاكو له بار و دۆخێكی له‌م جۆره به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات ، له شوێنێكی تر ده‌ڵی ئێوه كه بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په ده‌ده‌ن و نه‌ته‌وه‌ی كورد له كاری سیاسیانه دوور ده‌خه‌نه‌وه ، كه‌واته ده‌بێت ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه چی بكه‌ن و ئایا مافی خۆیان نیه په‌نا بۆ چه‌ك و شاخ ببه‌ن ؟
كه‌واته پێویست ناكات هه‌موو كوردێك له لای خۆیه‌وه ڕاست و چه‌پێك به‌سه‌ر وڵاتی توركیا و نه‌ته‌وه‌ی تورك دا بهێنی و به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌وه به چاوی دوژمن سه‌یری بكات ، چونكه وه‌كو ئاشكرایه حزبی ئاكه‌په كه نوێنه‌ری زۆرینه‌یه ، چه‌ند له هه‌وڵی كرانه‌وه‌ی سیاسیه به ڕوی كورد و مه‌به‌ستیتی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ربكرێت .
نمونویوكی تر ئه‌ویش ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین كه به وڵاتی عێراق ناسراوه ، بێگومان پێشتری ئه‌و وڵاته هیچ قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆ هه‌ڵناگری ، چونكه تاسه‌ر ئێسقان حوكمه‌كه‌ی دكتاتۆر و دڕنده بوه ، وه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له بناغه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌موو ڕوێكه‌وه و گۆڕینی سیسته‌مه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌یه‌كی ته‌واو ، گومان له‌وه‌دانیه كه دروستكردنه‌وه و هاتنه‌وه سه‌رسكه‌ی وڵاتبون و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دام و ده‌زگا حكومیه‌كان ، له‌سه‌ر شێوازێكی مۆدێرن كه بگونجی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌ی كه دیمه‌كراسی و یه‌كسانیه و ، به‌و پێوه‌ره‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌كه جگه له‌و سه‌رلێشێواندنیه‌ی پێشتر ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوش نیه كه گۆڕانكاریه‌كی ئاوا گه‌وره هه‌زم بكات و به ئاسانی تێی بگات ، له لایه‌كی تریش ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه كۆنه به‌عسیه‌كان و ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیده ده‌یخه‌نه به‌ر كاری سیاسی و ئیداری ئه‌م وڵاته ، كه‌واته نه هێنانه‌وه سه‌رپێی ئه‌و وڵاته كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسانه و به ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه و نه سیاسه‌تكردنیش له‌م هه‌موو ئاڵۆزیه كارێكی ئه‌وه‌نده سوكوسانه‌یه ، زۆر جار ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه عێراقیانه ده‌كرێت كه ڕوڵیان له هه‌ڵسوڕانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه ، به‌وه‌ی كه ئالۆزی ده‌خه‌نه به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و مه‌به‌ستیانه كه كورد به مافه ڕه‌واكانی نه‌گات و به كه‌سانی شۆڤینی و شتی تر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌رێن ، كه‌چی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێكیان گونجاو بێت ، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێكیشیان غه‌درێكی گه‌وره بێت ، چونكه هه‌ندێك له‌و كه‌سه سیاسیانه ڕه‌نگه كه‌سانی خاوه‌ن مه‌بده‌ئو هاوسۆزی گه‌لی كورد بن و گه‌یشتبنه ئه‌و ڕاستیه‌ی ئارامی و پێشكه‌وتنی وڵاتی عێراق به‌نده به پێدانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاته و به‌ڕاستیش بیانه‌وی كێشه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر هۆكار و ڕێگری ناخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌بێت له‌به‌رده‌می كه تۆزێك سڵ بكاته‌وه و هیچ نه‌بێت نه‌توانی به‌م ئاشكراییه باسی بكات یا ئیشی بۆ بكات و پێویستی به ماوه‌یه‌كی درێژتر هه‌بێت ، به‌نسبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی تری غه‌یره كوردیش به‌هه‌مان شێوه ، كه پێموانیه به‌شه زۆره‌كه‌یان دژی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی میلله‌تی كورد بن ، بۆیه لێره‌وه دیسان پێویست ناكات ڕاست و چۆپێك به‌سه‌ر هه‌موو عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تریش یا سیاسیه‌كانیان دابهێنرێت و بوتری ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه ، ده‌توانن به‌چه‌ند بڕیارێكی سیاسی هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، بۆیه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ بار‌و زروفی ئه‌وانیش بكرێت .
هه‌ر له‌هه‌مان ته‌وه‌ر زۆر جار ڕه‌خنه‌ی توند به‌گشتی له سیاسیه‌كانی كوردیش ده‌گیرێت چ ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمن یا له به‌غدا ، كه كه‌مته‌رخه‌من یا بێ ئاگا‌و بێ توانان و هه‌ندێك تۆمه‌تی خراپتریش ده‌خرێته پاڵیان ، لێره‌وه دیسان ئه‌م تۆمه‌تانه بۆ هه‌ندێكیان كه پێموایه كه‌مینه‌ن ڕه‌نگه گونجاو بێت ، به‌ڵام ناكرێت بگشتێنری به‌سه‌ر هه‌مویان ، چونكه هه‌روه‌كو باسمان كرد سیاسه‌تكردن له شوێنێكی تێكئالۆزكاوی وه‌كو به‌غدا یا له‌گه‌ڵ به‌غدا ، كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ، ئه‌مه جگه له تێكنه‌گه‌یشتنه ناوخۆییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌ن و حزب و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه ، ده‌ستتێوه‌ردانێكی ئاشكراشی چه‌ندین وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیش له‌م وڵاته به‌دی ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كێكیان پاڵپشتی لایه‌نێك ده‌كات و گوشار ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر ، بۆیه گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یا ته‌نازولێك به‌هۆی ئه‌و گوشار و ئاڵۆزیه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر نوێنه‌ران و سیاسیانی كورد تێده‌په‌ڕی ، به‌ومه‌رجه‌ی كارنه‌كاته سه‌ر هێله گشتیه‌كان و نه‌بێته هۆی به‌زاندنی هێلی سوری مافی نه‌ته‌وه‌یی ، چ پێویستده‌كات هێرشی توندیان بكرێته سه‌ر و ناو و ناتۆره‌ی زۆر خراپیان بخرێته پاڵ ، چونكه ڕه‌نگه هه‌رچه‌نده كه‌سانی زۆر به تواناش بن به‌ڵام له هه‌ندێك كات و شوێن له‌وه زیاتریان له ده‌ست نه‌یه‌ت و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ش ئاراسته ده‌كات و خۆی زۆر به‌توانا تر و موكوڕتر له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌زانێت ، گه‌ر له‌هه‌مان پۆست و شوێندا بێت له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌ی ئێستادا له‌وه‌ی زیاتری پێنه‌كرێت .