|
هێزه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك بۆ حاڵه‌تی سه‌رپێچی و رووداوه ئه‌منیه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر-په‌یامنیر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، دوای سێ هه‌فته‌ی دیكه، هێزه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك له ئه‌ركه‌كانیان ده‌ست به‌كار ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك لیوا (جه‌مال تاهیر) رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان، تا ئێستا هێزه هاوبه‌شه‌كان له ئه‌ركه‌كانیان ده‌ست به‌كار نه‌بوونه.
لیوا جه‌مال تاهیر گوتویه‌تی، ئه‌م هێزه هاوبه‌شه دوای ته‌واو بوونی مه‌شقه‌كانیان كه سێ هه‌فته ده‌خایه‌نێت، به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان راده‌سپردرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه مه‌به‌ست له‌پێكهێنان و بوونی ئه‌م هێزه له‌كه‌ركوك، ره‌خساندندی ده‌رفه‌تی زیاتری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یه له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا، هه‌روه‌ها بۆ پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌بواری ئاسایش له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایش‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رونیكردۆته‌وه، كه ئه‌م هێزه هاوبه‌شه وه‌ك هێزێكی یه‌ده‌ك بۆ حاڵه‌تی سه‌رپێچی و رووداوه ئه‌منیه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت و سیسته‌می كاركردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئاسایشی ئه‌م شاره ناكۆك نابێت.
|
|
Sunday, February 07, 2010
|
|
چاپکردن |
|