KIRKUK CENTER  

   
     
 
که‌رکوکی نوێ
کوردی
 
خه‌سرۆ گۆران : موسڵ موڵكی ئه‌سیل نوجه‌یفی نییه‌، تا باره‌گای پارته‌ سیاسییه‌كان دابخات
كه‌ركوك سه‌نته‌ر-په‌یامنیر
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌موسڵ پارتێكی ئه‌وه‌نده‌ بچووك و نوێ نییه‌ كه‌ هیچ بنكه‌یه‌ك و هێزێكی نه‌بێت.
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا (خه‌سرۆ گۆران) له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: كه‌س ناتوانێت باره‌گای پارته‌ سیاسیییه‌كانی كوردی و عێراقی له‌هیچ شوێنێك دابخات، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌عێراقێكی فیدڕاڵ و ئازاد و دیموكراتدا ده‌ژین، ده‌ستوری عێراق گره‌نتی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ هه‌ر گروپێك بۆی هه‌یه‌ باره‌گا و رێكخراوی هه‌بێت، هه‌ر تاكێكیش بۆی هه‌یه‌ گوزارشت له‌مافه‌كانی خۆی بكات به‌پێی ده‌ستور.
خه‌سرۆ گۆران گوتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌موسڵ پارتێكی ئه‌وه‌نده‌ بچووك و نوێ نییه‌ كه‌ هیچ بنكه‌یه‌ك و هێزێكی نه‌بێت، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌تای دامه‌زراوه‌ له‌ساڵی چله‌كانه‌وه‌ له‌موسڵ بوونی هه‌بووه‌، له‌م پارێزگایه‌دا هه‌زاران شه‌هیدی داوه‌، هه‌روه‌ها لایه‌نگری یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ له‌قه‌زاو ناحیه‌كان و خودی پارێزگای موسڵ.
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، پارێزگای موسڵ موڵكی ئه‌سیل ‌ نوجه‌یفی و هیچ كه‌سێك نییه‌، موسڵ سه‌نته‌ری پارێزگایه‌كه‌ كه‌ ناوی نه‌ینه‌وایه‌ و كورد له‌م پارێزگایه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر و به‌رچاو بوونیان هه‌یه‌، بۆیه‌ مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ له‌سه‌نته‌ری ئه‌م پارێزگایه‌ باره‌گا و رێكخراوی خۆی هه‌بێت و جموجۆڵ و چاڵاكییه‌كانی خۆی نیشان بدات.

Sunday, February 07, 2010
 چاپکردن
  
      
Skip Navigation Links
په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
که‌رکوک سێنته‌ر
مێژووی که‌رکوک
به‌ڵگه‌نامه‌
ئه‌نفال
نه‌خشه‌ی که‌رکوک
قه‌ڵای که‌رکوک
140
په‌رتوک و لێکۆڵینه‌وه‌
وێنه‌
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
لینک
 
راپرسی
گه‌ر عه‌لاوی و مالكی حكو‌مه‌ت پێكبهێنن كورد زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ؟



Total of voters : 275
 
Copyright 2007  kirkudcenter.com, All rights reserved
DotNet for IT Solutions