|
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: لیژنه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ست به‌كارده‌بێته‌وه |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر-په‌یامنیر
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له گرنگی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌شه‌پێدانی ئه‌دای ئاسایش كرد و رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ست به‌كارده‌بێته‌وه.
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (حاكم قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێم - سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ئاسایش دا كرد، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆیان له باره‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌دای ئاسایشی هه‌رێم و بایه‌خی پاراستنی مافی مرۆڤ له جێگركردنی ئارامی و ئاسایش و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان دا كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و خوڵقاندنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی گونجاو، وێڕای ئه‌مه‌ش جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌رده‌وام بوون له رێزگرتن و كاركردن به بڕیاری دادوه‌ر.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایش گووتی: لیژنه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه و هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌وه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زوو به زوو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
گووتیشی: كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای ئاسایش هه‌موار بكرێته‌وه، بۆ دانانی میكانزمێكی گونجاو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موو پشتیوانییه‌كیان بۆ هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ربڕیووه و هاوكار ده‌بن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.
|
|
Sunday, February 07, 2010
|
|
چاپکردن |
|