|
مام جه‌لال له‌گه‌ڵ رێكخراوه دیموكراتییه‌كان: دیموكراسی بۆ هه‌موو عیراق پێویسته |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
دوێنێ 7/2 مام جه‌لال له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: دیموكراسی بۆ هه‌موو عیراق پێویسته.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خاتوو كافیه سڵێمان و سامی هادی و ئه‌مه‌ل جه‌لال ئاماده‌یبوون و له‌هۆڵی شه‌هید شازاد سائیب له‌مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌و رایگه‌یاند: مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان سه‌رپه‌رشتیی زیاتر له 120 رێكخراو ده‌كات و چه‌ندین چالاكی رووناكبیریش ئه‌نجامده‌دات و له‌ده‌ره‌وه‌ش ناوه‌ندێكمان هه‌یه كه 53 رێكخراو له‌خۆده‌گرێت.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا مه‌لابه‌ختیار باسی له‌و سه‌ركه‌وتنانه كرد كه‌هه‌ندێك له‌ڕێكخراوه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه‌و وتی: ئێستا كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵه‌و رێكخراوی ئازادی لاوانیش ئه‌ندامی چاودێره‌و ئه‌مانه‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌بوون و به‌هه‌وڵی شۆڕش قادر دانساز به‌ده‌ستهاتوون كه‌خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌و ئه‌ندامی ناوه‌ندی رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
وتیشی: دیموكراسی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێگه‌كان و جیاوازییه‌كانه‌و رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیشه.
مه‌لا به‌ختیار تیشكیشی خسته‌سه‌ر گرنگی له‌به‌رچاوگرتنی كاری رێكخراوه‌كان و وتیشی: پێویسته هه‌موومان یه‌كده‌نگ بین.
پاشان مام جه‌لال له‌وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی كاری رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و راشیگه‌یاند: پاراستنی دیموكراسی له‌عیراق و له‌كوردستاندا به‌ئامانجی یه‌كه‌می خۆتان بزانن و خه‌باتی له‌پێناودا بكه‌ن و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌ره‌ی دیموكراسی له‌عیراقدا سه‌ربكه‌وێت، چونكه دیموكراسی بۆهه‌موو عیراق پێویسته، وتیشی: ململانێیه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕٍاندنی ده‌ستووری عیراق و له‌ده‌ستووری عیراقدا مادده‌یه‌ك هه‌یه كه بۆ كورد زۆر گرنگه ئه‌ویش مادده‌ی 142- ه‌و بڕگه‌یه‌كی گرنگی تێدایه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ده‌ستووردا بكرێت و ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌تده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش خاڵێكی زۆرگرنگه‌و له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپیش به بایه‌خه‌وه باسی ئه‌م مادده‌یه كرابوو.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا مام جه‌لال تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌عیراقداو به‌هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نوسسازی دانا‌و به‌قۆناغێكی تری دیموكراسی ناوبرد‌و وتی: پێویسته هه‌موومان رۆڵێكی گرنگ ببینین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، راشیگه‌یاند: ئێستا له‌عیراق ململانێ هه‌یه له‌سه‌ر فیدراڵ و چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووریش كه‌په‌یوه‌ندی به‌فیدراڵییه‌وه هه‌یه جێبه‌جێنه‌كراون.
هه‌روه‌ك مام جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نابێت واتێبگه‌ین هه‌موو كاره‌كان ته‌واوبوون، به‌ڵكو پێویسته به‌رده‌وام له‌خه‌باتدا بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان و وتیشی: راسته كورد هێزێكی به‌ژماره كه‌مین له‌په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام هێزێكین هاوسه‌نگ و ده‌توانین هه‌ندێك جار له‌نگه‌ری هه‌ڵوێسته‌كان به‌لایه‌كدا بخه‌ین كه‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان و دیموكراسی تێدایه‌و راشیگه‌یاند: هێزمان له‌به‌غدا به‌ته‌نها له‌ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كانماندا نیه، به‌ڵكو له‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌شدایه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراقدا هه‌مانه و بۆئه‌مه‌ش مام جه‌لال نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه‌و چه‌ند راستییه‌كیشی روونكرده‌وه‌و وتی: ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كانمان و هاوپه‌یمانێتییه‌كانمان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
وتیشی: ئێستا به‌شێكی زۆری مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان چه‌سپاوه، به‌ڵام هه‌ندێك شتمان ماوه‌و ئه‌وانه‌ش كه‌چه‌سپاون یه‌كه‌م شت دیموكراسییه كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌بووه به‌درێژایی مێژوو و هه‌روه‌ها فیدراڵی چه‌سپاوه‌و ئه‌وه‌ش دروشمی ئێمه بووه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی ترمان به‌ده‌ستهێناوه له‌بواره‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها زمانی كوردی هاوتای زمانی عه‌ره‌بییه‌و ئێستا له‌خوێندنگه‌كانی عیراقدا ده‌خوێندرێت.
مام جه‌لال تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ی كه‌هه‌ندێك كه‌س چاویان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ڵنایه‌ت و بۆئه‌وه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه‌و وتی: پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش ئه‌ركێكی سه‌ره‌كییه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام له‌خه‌باتدا بین هه‌م بۆپاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستهاتووانه‌و هه‌م بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی ترمان.
باسیشی له‌هه‌ندێك له‌و مافانه كرد كه‌به‌ده‌ستنه‌هاتوون و بۆئه‌وه‌ش نمونه‌ی كه‌می رێژه‌ی كوردی هێنایه‌وه له‌ڕیزه‌كانی سوپای عیراقدا‌و هۆكاره‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته‌شی خسته‌ڕوو.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا مام جه‌لال تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و رێكخستنه‌كان و وتی: ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانێتی و هاوكاری بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی بێت.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا مام جه‌لال گرنگی گه‌شه‌كردن و گه‌شه‌پێدانی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی دووپاتكرده‌وه به تایبه‌تی گه‌شه‌پێدانی چۆنایه‌تی، ئاماژه‌شیكرد به‌وه‌ی كه رێكخراوه دیموكراتییه‌كان ده‌بێت رۆڵێكی كارا ببینن له گرنگیدان به ژنان و لاوان و په‌ره‌پێدانی توانا‌و لێهاتووییان و وتیشی: هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ژنانی تێدا پێشنه‌خرێت و تواناكانیانی گه‌شه‌پێنه‌درێت ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه نه پێشده‌كه‌وێت و نه كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیش ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی كرد له سه‌ر پێویستی پێشخستنی ژنان و لاوان بۆ سه‌ركردایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی نوێ بخرێته ناو سه‌ركردایه‌تییه‌وه .
دواتر مام جه‌لال باسی له‌په‌یوه‌ندی نێوان لاوان و دنیای ئه‌مڕۆ كرد كه سه‌رده‌می جیهانگیرییه‌و داواشیكرد كه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه‌و ژیرانه‌وه هه‌وڵبدرێت كه لاوان له سوودو خێر‌و بێره‌كانی جیهانگیریی كه‌ڵك وه‌ربگرن و له زیان و لایه‌نه سلبیه‌كانی جیهانگیرییش به دووربگیرێن، بۆ ئه‌مه‌ش هۆشیاركردنه‌وه‌و تێگه‌یاندنی لاوانی به پێویست زانی.
پاشان رۆڵی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به كاریگه‌رو زیندوو له قه‌ڵه‌مداو پشتیوانی خۆشی بۆ رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و گه‌شه‌پێدانیان دووپاتكرده‌وه.
له كۆتایشدا ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بوان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانیان خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه به گرنگی وه‌رگیران و وه‌ڵامدرانه‌وه.
|
|
Monday, February 08, 2010
|
|
چاپکردن |
|