|
سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه كوردستان |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
دوای سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئمریكاو دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆك‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری‌و بازرگانی‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس‌و ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو دواتر ئاماده‌بوونی له كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی هونه‌ری به‌چاودێری‌و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی نه‌مسا له ڤێنا به‌رێوه‌چوو، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 7\2، به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌فدێكی هاورێی كۆتایی به‌سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا هێناو له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و جێگرانی سه‌رۆك په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان پێشوازی لێكرا.
|
|
Monday, February 08, 2010
|
|
چاپکردن |
|