KIRKUK CENTER  

   
     
 
که‌رکوکی نوێ
کوردی
 
له‌(6) ساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌(14) ملیار دینارو (4) ملیۆن دۆلاری بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك خه‌رجكردووه‌ ‌
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
له‌دوو خشته‌ی جیاوازدا كه‌كوردستانی نوێ كۆپییه‌كی پێگه‌یشتووه‌، به‌ئامارو داتای ورد روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سالانی 2003 بۆ دوای 2009و له‌ڕێگه‌ی رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئاواره‌كانه‌وه‌، به‌به‌رنامه‌ زیاتر له‌(130) پرۆژه‌ی له‌كه‌رته‌ جیاوازه‌كاندا له‌كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندینی تریش له‌جێبه‌جێكردندان كه‌نزیكه‌ی (14.5) ملیار دینارو (4.5) ملیۆن دۆلاریان تێدا سه‌رفكراوه‌. پرۆژه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دایه‌ كه‌حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی‌ كوردستان گرتوویانه‌ته‌به‌ر بۆ خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كانی كه‌ركوك و ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك و ئاسانكاریی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140). له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، گه‌لاوێژ جه‌باری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان رایگه‌یاند كه‌ده‌زگاكه‌یان زیاتر له‌(22) پرۆژه‌ی دیكه‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌ربڕیوه‌و بڕی تێچوونی ئه‌و پرۆژانه‌ش زیاتر له‌(9) ملیار دینار ده‌بێت.

Monday, February 08, 2010
 چاپکردن
  
      
Skip Navigation Links
په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
که‌رکوک سێنته‌ر
مێژووی که‌رکوک
به‌ڵگه‌نامه‌
ئه‌نفال
نه‌خشه‌ی که‌رکوک
قه‌ڵای که‌رکوک
140
په‌رتوک و لێکۆڵینه‌وه‌
وێنه‌
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
لینک
 
راپرسی
گه‌ر عه‌لاوی و مالكی حكو‌مه‌ت پێكبهێنن كورد زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ؟



Total of voters : 275
 
Copyright 2007  kirkudcenter.com, All rights reserved
DotNet for IT Solutions