|
هومام حه‌ممودی: مه‌سه‌له‌ی كورد كێشه‌ی چاره‌نه‌كراوی سه‌ده‌یه‌كی عیراقه |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
هومام حه‌ممودی كه‌سێتی دیاری ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی‌و دۆستی گه‌لی كورد رایگه‌یاند: كێشه‌ی (100) ساڵی رابردووی عیراق چاره‌سه‌رنه‌كردنی مه‌سه‌له‌ی كورد بووه‌و ئه‌وه‌ش هانیداوین كاربكه‌ین له‌پێناو نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له‌ولاتدا. حه‌ممودی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورددا له‌ئاستێكی باشدایه‌و ئاماژه‌شیدا كه‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌ن پێویستیان به‌پته‌وبوونی متمانه‌و كات هه‌یه. وتیشی: مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیووه، به‌لام به‌هۆی دڵنیایی ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌ریفراندۆمدا هه‌مواركردنی هه‌ندێك مادده‌ی وه‌ك (140) دواخراوه.
|
|
Monday, February 08, 2010
|
|
چاپکردن |
|