یه‌كگرتوو و گۆڕان ململانێ له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئۆپۆزسیۆن سیروان یونس |
پێرێ یه‌كگرتووی ئیسلامی یادی شانزه‌هه‌مین ساڵیادی خۆی كرده‌وه، كه له‌ساڵی 1994 به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و راگه‌یه‌ندراو دامه‌زرا.
له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌یه‌كگرتوو، له‌به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاماژه‌ی پێداوه، كه له‌دیدارێكی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان و هه‌روا له‌نووسینێكی سه‌رۆكی شورای گشتییاندا هاتووه كه له‌دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوودا بلاوكراونه‌ته‌وه، نیشاندانی یه‌كگرتووه وه‌ك پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستاندا.
مه‌سه‌له‌ی پێشه‌نگبوونی ئۆپۆزسیۆن، له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا به‌شێنه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌كی قسه له‌سه‌ركراوه، چونكه له‌و سه‌ره‌وه گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربلاو پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه‌ئه‌وان خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنن له‌كوردستاندا، به‌لام یه‌كگرتووی ئیسلامی ئێستا له‌سه‌رو به‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌ست و خۆڵتر باس له‌وه ده‌كاو خۆی وه‌ك پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌نگده‌ران ده‌ناسێنێت. پرسیاری ده‌ست به‌جێ له‌و باره‌وه ئه‌وه‌یه كه‌ئایا ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆچی ململانێ و مشتومڕێكی له‌و جۆره‌یان هێناوه‌ته ئاراوه؟ ئایا بۆئه‌وه‌یه كه‌هه‌ر لایه‌نه‌و كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی كوردستان بكا كه له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگیان به‌و لیستانه دا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی كوردستانی بوون؟ یان بۆ تۆماركردنی مێژووه‌و هیچی تر نا؟
وه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لیستی كوردستانی و بۆ یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتووش موفاجائه‌ی تیا‌بوو، ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش موفاجه‌ئه‌ی تری تیابێت، ره‌نگه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بێت كه‌یه‌كگرتوو له‌ساڵیادی دامه‌زرانیدا، هێڵی ره‌سمی به‌ژێر ئه‌وه‌دا دێنێ كه‌ئه‌وان خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئۆپۆزسۆنن نه‌ك گۆڕان، گه‌رچی جیاوازی ده‌نگه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، جیاوازییه‌كی زۆره. ئه‌و موفاجه‌ئه چاوه‌ڕوانكراوه بۆ یه‌كگرتوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا له‌هی رابردوو مه‌ترسیدارتره، چونكه له‌بواری ئیسلامیی سیاسیش‌دا مونافسی تری هه‌ن، وه‌ك بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ، كه له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا ئه‌و ده‌نگانه‌ی بزووتنه‌وه وه‌ده‌ستیهێنان له‌چاو پێشبینییه‌كان زۆرتر بوو، به‌لام ئه‌مه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانانه‌ی له‌ده‌نگی یه‌كگرتووش ده‌دا، نیگه‌رانی سه‌ره‌كی یه‌كگرتوو نییه، به‌ڵكو نیگه‌رانی سه‌ره‌كی یه‌كگرتوو له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه، كه‌هه‌ردووكیان له‌سه‌ر به‌شێك له‌پانتاییه‌كی هاوبه‌ش كار ده‌كه‌ن. بۆیه یه‌كگرتوو له‌ئێستاوه خۆی بۆ ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پانتاییه ئاماده ده‌كا، كه‌پانتایی ده‌نگده‌ره ناڕازییه‌كانی كوردستانه. به‌لام ئه‌وه‌ی كه نه گۆڕان و نه یه‌كگرتووش لێی دڵنیانین و به‌گومانن، ئه‌وه‌یه ئاخۆ دوای ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و دوولایه‌نه نه‌یانتوانی بایی ئه‌وه ده‌نگ بێنن كه‌حكومه‌تی هه‌رێم پێك بهێنن و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان وه‌ك شكستی ئۆپۆزسیۆن دراوه‌ته قه‌ڵه‌م، میزاجی ئه‌و پانتاییه‌ی ده‌نگده‌ران چی گۆڕاوه‌و چی لێده‌كه‌وێته‌وه؟ ئایا ركابه‌ری ئه‌و دوو لایه‌نه له‌گۆڕه‌پانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌چی و به‌كوێ ده‌گات؟ به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ئێستا له‌كوردستاندا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان راگه‌یاندووه، نه‌یانتوانیوه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌یه‌كتر جیان، له‌كاتێكدا لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان وه‌ه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كا كه‌ئه‌و پانتاییه‌ی كه‌یه‌كگرتوو و گۆڕانیش له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، پانتاییه‌كی گۆڕاوه بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كا كه‌ململانێ و ركابه‌رییه‌تی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا فراوانتر بێت و له‌پشت ململانێ و ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانه، ململانێیه‌كی شاراوه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئۆپۆزسیۆن خۆی مه‌لاس داوه، كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چه‌ند رۆژێكی دیكه به‌ده‌رهاوێشته‌و به‌رجه‌سته‌بوونی جۆراو جۆره‌وه خۆی ده‌ربخا.
|
|
Monday, February 08, 2010
|
|
چاپکردن |
|