|
ژنه پاڵێوراوێكی ئیئتیلافی ئه‌لعێراقییه له موسڵ كوژرا |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند ژنه پاڵێوراوێكی ئیئتیلافی ئه‌لعێراقیه دكتۆره سوها عه‌بدوڵلا جاڕه‌ڵلا له خۆرئاوای شاری موسڵ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی نه‌ناسراو كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه وتی “چه‌كدارانی نه‌ناسراو، ڕۆژی(یه‌كشه‌ممه) له ناوچه‌ی ره‌ئس جاده(خۆرئاوای موسڵ) ده‌ستڕێژییان له ژنه پاڵێوراوی ئیئتیلافی ئه‌لعێراقیه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دكتۆره سوها عه‌بدوڵلا جاڕه‌ڵلا كرد‌و ده‌ستبه‌جێ كوشتیان”.
روونیشیكرده‌وه كه “ناسیاوێكی پاڵێوراوه‌كه‌ش هاوكات برینداركرا”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “پاڵێوراوه‌كه پزیشكی به‌یته‌ریه‌و خه‌ڵكی شاری به‌غدا‌و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی حه‌یفای ئه‌و شاره‌یه‌و به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ پرَوپاگه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتۆته شاری موسڵ”.
ئیئتیلافی ئه‌لعێراقییه له‌چه‌ندین لیست‌و قه‌واره‌و كه‌سایه‌تیی پێكدێت، دیارترینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی‌و به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ‌و جێگری سه‌رۆك كۆمار تاریق هاشمی‌و لیستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رافع عیساوی‌و په‌رله‌مانتار زافر عانی.
|
|
Monday, February 08, 2010
|
|
چاپکردن |
|