كه‌ركوك سه‌نته‌ر
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای دووزخورماتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌ڵمه‌تێكدا 11 گومانلێكراویان له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ ده‌ستگیركرد‌و بڕێك چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیشیان دۆزییه‌وه. سه‌رچاوه‌كه وتی”هێزه‌كان پۆلیس، ئه‌مرۆ (یه‌كشه‌ممه) له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنیندا 11 گومانلێكراویان له ناوه‌راستی ناحیه‌ی سلێمان به‌گی سه‌ر به قه‌زای دووزخورماتو(100 كم باكوری خۆرهه‌ڵاتی تكریت) ده‌ستگیركرد”.
وتیشی” ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به رێكخراوی قاعیده‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانیان دراوه‌ته پاڵ”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه هاوكات له‌میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا” له ماڵی یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه كه پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه حه‌شاردرابێت”.
روونیشیكرده‌وه كه ” ته‌قه‌مه‌نیه‌كان بریتی بوون له 18 بۆمب‌و دوو ده‌مانچه‌و سندوقێك فیشه‌كی كلاشینكۆف‌و چوار پارچه چه‌كی كلاشینكۆف‌و دوو پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراو”
سه‌رچاوه‌كه ورده‌كاری زیاتری ئاشكرا نه‌كرد ته‌نها ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه ” لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا ده‌ستیپێكردوه”.