گۆڕانكاری به‌ته‌پل! سۆزان كه‌ریم مسته‌فا |
ئه‌وه‌ی شه‌وی 22/23-2 بینیمان له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه مایه‌ی سه‌رسامی و تێڕامانه بۆ هه‌موو كوردێكی هۆشیارو جێگه‌ی پرسیاركردنه، به‌ناو گۆڕانه‌كان له‌پای چی وایانكردو واده‌كه‌ن؟ له‌وه‌لامدا ده‌ڵێین گۆڕان ئه‌و شۆكه‌ی كه‌تووشی بووه ده‌یه‌وێت به ته‌پل ده‌ریببڕێت و به‌ته‌پل داخی دڵی خۆی به‌م خه‌ڵكه هۆشیاره‌و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌ربڕێ كه‌به‌شێكی زۆری خه‌ڵك بوونه‌ته پشت و په‌نای لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، به‌ته‌پل مافی خه‌ڵكی ره‌ش و رووت وه‌رده‌گرنه‌وه ئاوا خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن و راستییه‌كان له‌خه‌ڵكی ون ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موو كوردێكی هۆشیارو به‌ئاگا ده‌زانێت قسه‌كردنی ئه‌وان و ته‌پلالێدانی ئه‌وان بۆ مافی خه‌ڵك و بودجه نه‌بوو به‌ڵكو عه‌رزێكی ته‌واوی عه‌زه‌لات بوو، ده‌یانه‌وێت به‌م عه‌رزی عه‌زه‌لاته واپیشانی خه‌ڵك بده‌ن كه‌داكۆكیكه‌ری مافی خه‌ڵكن.
ئاوا گۆڕان فێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟
لێره‌دا ده‌پرسین ئاوا گۆڕان فێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟ ئاوا سه‌روه‌ریی یاسا‌و ده‌ستوور ده‌پارێزن؟ ئه‌م پۆپۆلیستانه به‌ته‌پلا ده‌یانه‌وێ گۆڕان ئه‌نجام بده‌ن كه‌هێشتا ده‌سه‌لاتیان نه‌گرتۆته ده‌ست، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتداربن ده‌بێ چ ته‌پڵێ به‌خه‌ڵكی كوردستان لێبده‌ن؟ له‌كاتێكدا ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌وان ته‌پڵی بۆ لێده‌ده‌ن مافی خه‌ڵكه‌و چاوه‌ڕوانی چه‌ندین مانگه‌ی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ژاری ئه‌م كوردستانه خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌یه، كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تێكی بۆ هاتبێته پێشه‌وه ئه‌وا یه‌كسه‌ر فس فس پاڵه‌وانێكی بۆ هه‌ڵكه‌وتوه‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی له‌باربردووه و ته‌سلیمی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردی كردووه، ئه‌وا ئێستاش له‌یانسیبی به‌ختی كورددا گۆڕانمان بۆ ده‌رچووه بۆئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی به‌غدامان له‌سه‌ر درێژتر بكات و قسه ناڕه‌واكانی دوژمنانی كورد دووباره بكاته‌وه‌و بیسه‌لمێنێت ئه‌ویش به‌ڕه‌وایدان به‌وشه‌ی میلیشیاو چه‌ته‌و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه و رێگریكردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌تێك كه‌ده‌یه‌وێت خزمه‌تی ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆنه‌دیوه بكات، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگه‌یه‌كی نه‌شیاوو دوور له‌هه‌موو ده‌ستوورو ئه‌ته‌كێتێكی گفتوگۆكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌لا دوژمنی كورددا گفتوگۆ بكات و زۆر قاره‌مانانه ده‌قی ئه‌و ته‌پڵ لێدانه به‌چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌یه‌ك پیشانی خه‌ڵك ده‌دات.
گۆڕانخوازه‌كان چاویان به‌وه‌دا هه‌ڵنایه كه‌حكومه‌ت هه‌نگاوی باش ده‌نێت و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات بۆیه له‌سه‌ر چه‌ند ده‌قیقه قسه‌كردنێك به‌ته‌پلا ره‌وشی ئارام و هێمنی به‌ڕێوه‌چوونی په‌رله‌مان ده‌شێوێنێت، چونكه ته‌نها ئه‌وه به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه كه ته‌پلا لێبده‌ن وه‌ك ته‌پڵیان پێلێدراوه، من لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌ركی ئۆپۆزسیون چاككردنی هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانه یان شێواندیان؟ ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له كه‌موكورتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ یاخود شێواندنی؟ باشه بۆ گۆڕانخوازه‌كان تائێستا له‌سه‌ر هیچ یاسا‌و ره‌فتارێكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌وڵه شوڤێنییه‌كانی به‌غدا ته‌پلا لێناده‌ن و نایكه‌ن به‌هه‌راو رێگری دروستناكه‌ن؟
له‌گه‌ل حه‌دباو به‌ره‌ی توركمانی رێكده‌كه‌ون
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه له‌گه‌ل تاقمی حه‌دباو به‌ره‌ی توركمانی رێكده‌كه‌وێت و له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه نه‌یارانه‌ی كورده‌وه باره‌گایان بۆ ده‌كرێته‌وه. ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕوانی چی له‌گۆڕان بكات كه‌ده‌ستی له‌گه‌ل نه‌یارانی كورددا تێكه‌لاكردووه‌و به‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌موسلا خوێنی خۆیان خستۆته كاسه‌وه‌و پارێزه‌ری له‌شكۆو ناوی كورد ده‌كه‌ن به‌میلیشیایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
جگه له‌وه‌ی زۆر به‌شانازییه‌وه سوپاس و مه‌منونی خۆیان بۆ تیرۆریستێكی وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌رده‌بڕن، نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ر یه‌ك تۆز هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌جه‌سته‌دا مابێت چۆن رازی ده‌بێت سوپاس و مه‌منونی بۆ تیرۆریستێكی وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌ربڕن، كه‌ده‌ستی به‌خوێنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌و ده‌یان له‌هاوڕێ دێرینه‌كانی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی و هاوڕێیانی مێژووه‌كه‌ی خۆی سووره.
داهاتی گرده‌كه كوێیه‌و له‌كوێوه دێت؟
به‌ناو گۆڕانخوازانی نێو په‌رله‌مان باس له‌شه‌فافیه‌تی بودجه ده‌كه‌ن و كێشه‌ی له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ن، به‌لام تائێستا چه‌ندجار له‌بودجه‌ی گرده‌كه‌ی خۆیان پرسیوه‌ته‌وه‌و بۆ ڕای گشتییان روونكردۆته‌وه سه‌رچاوه‌ی داهاتی گرده‌كه كوێیه‌و له كوێوه دێت و چۆن و بۆچی سه‌رف ده‌كرێت؟ نه‌وشیراون مسته‌فا خۆی له‌ڕۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا ئاماژه‌ی كردووه به‌ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی داراییان به‌لام تائێستا خۆی له‌و پرسه ده‌دزێته‌وه، ئه‌م گۆڕانخوازه به‌ڕێزانه بۆ ناچن له‌گرده‌كه‌ی خۆیان بپرسنه‌وه‌و ته‌پلا بۆ گرده‌كه لێبده‌ن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن؟
ئه‌و ره‌فتاره‌ی گۆڕانخوازه‌كان ده‌ینوێنن له‌نه‌هێشتنی پشكی ناوچه دابڕاوه‌كان له‌بودجه‌داو ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌لا نه‌یارانی كورد‌و شێواندنی بارودۆخی هێمنی شاره‌كانی كوردستان به‌ڕه‌فتاری نه‌شیاویان و پیشاندان و ناشیرنكردنی رووی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رای ده‌ره‌وه، سه‌لمێنه‌ری ته‌واوی ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌ناو گۆڕانخوازه نه‌ك هه‌ر گۆڕان ناكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌زموونه‌كانی رابردوو ببێته یه‌كێك له‌خیانه‌تكارو سوری به‌ر له‌شكری تێكدانی بارودۆخی كورد.
له‌كاتێكدا نه‌وشیروان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌دیموكراتی له‌په‌رله‌مانی به‌غدادا هه‌یه‌و ئه‌م به‌ناو گۆڕانخوازانه كه‌بانگه‌شه‌ی تازه‌گه‌ریی ده‌كه‌ن له‌بری هێنانی شته جوانه‌كانی نێو په‌رله‌مانی به‌غدا كه‌چی له‌مه‌شیاندا ره‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی ئه‌وان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی سه‌درییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ته‌پلا لێدان له‌نێو په‌رله‌ماندا، ئه‌م گۆڕانخوازانه بادڵی خۆیان به‌وه خۆشنه‌كه‌ن كه‌داهێنانی تازه‌یان هێناوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵكو ره‌فتاری جه‌ماعه‌تی سه‌در پیاده ده‌كه‌ن له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستاندا، هه‌روه‌ك راگوێزانی ده‌ستووری مه‌مله‌كه‌ی هاشمی ئوردنی وه‌ك خۆی بۆ ناو په‌رله‌مان و كۆپیكردنی به‌بێ ده‌ستكاری، ئائه‌مه ناوده‌نێن تازه‌گه‌ریی و گۆڕان؟ گه‌ر تازه‌گه‌ریی و گۆڕان وابێ یاخوا قه‌ت نه‌گۆڕێ.
رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خت بۆ شێواندنی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان
به‌لام گه‌ر به‌ته‌واوی سه‌رنجی دانیشتنه‌كه بده‌یت ئه‌وا ده‌گه‌یته ئه‌و راستیه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خت بووه بۆ شێواندنی دانیشتنه‌كه ئه‌گه‌رنا چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك زیادو كه‌م قسه‌كردن ئه‌وه ناهێنێ كه ته‌پلا بۆ په‌رله‌مان لێبده‌ی، چونكه ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئه‌م گۆڕانخوازه به‌ڕێزانه ته‌پڵی بۆ لێده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه كه‌ئه‌وان تێیدا ئه‌ندامن و تیایدا دانیشتوون، گه‌ر ئه‌وان راستده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی پێیانه ده‌ریببڕن ئه‌وا نه‌ك به پێنج ده‌قیقه به‌ڵكو ده‌توانن له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌قیقه‌داو له‌یه‌ك رسته‌دا ده‌ریببڕن، ره‌نگه گۆڕانخوازه‌كان له‌هونه‌ری گفتوگۆكردن شاره‌زانه‌بن كه‌هونه‌ری گفتوگۆكردن له‌وه‌دایه چۆن بتوانی به‌كه‌مترین ماوه زۆرترین مه‌به‌ست بگه‌یه‌نیت به‌خه‌ڵكی، ئه‌مه ئه‌و په‌نده‌م بیرده‌خاته‌وه كه‌ده‌ڵێت:(هه‌ڵپه‌ڕكێی نه‌ده‌زانی ده‌یگوت ئه‌رز خواره)
|
|
Saturday, February 27, 2010
|
|
چاپکردن |
|