هێــــزی پێشمه‌رگه میـــلیـشیــــا نیـیه خه‌لیل عه‌بدوڵلا |
هه‌ندێ له‌كاندیدانی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له وته‌و لێدوانه‌كانیاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان میلیشیایه. ئه‌وه‌ش بێئاگایی خاوه‌نی ئه‌و وتانه له‌ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری عیراق نیشانده‌دات، چونكه ئه‌و ده‌ستووره رێگه‌ی به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان داوه كه‌هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێمی خۆیان هه‌بێت. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ده‌ستووره‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ژێر ناوی پاسه‌وانی هه‌رێمدا رێكخراوه‌و بوونه‌ته دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی و حكومی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه‌ده‌ستووری عیراق دانی به‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانیدا ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدرال له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا. له‌و سۆنگه‌یه‌وه داننراوه به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك یه‌كێك له‌ده‌سه‌لاته‌كانی هه‌رێم. داننان به‌حكومه‌تی هه‌رێمیشدا به‌مانای داننانه به‌هه‌موو دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌دا، كه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر هێزێك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا بێت هێزێكی ره‌سمی و دانپێدانراوه. ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه‌هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی سنووری ده‌سه‌لاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هێزی ره‌سمی و نیزامین و ناكرێت به‌میلیشیا پێناسه بكرێن.
ده‌ستووری عیراق جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه‌سوپاو داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌ڕۆڵه‌كانی پێكهاته جیا جیاكانی گه‌لانی عیراق پێكبێن. له‌و ر‌وانگه ده‌ستوورییه‌وه گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی كه‌پشكی هێزی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق هه‌بێت.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستییه ده‌ستوورییانه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقدا رێكخراون هێزی ره‌سمی و نیزامین و ناكرێت به‌میلیشیا ناوببرێت هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌نگه ناسازانه‌ی كه ئه‌و هێزانه‌ی گه‌لی كوردستان به‌میلیشیا ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ده‌نگی دژ به‌ده‌ستوورن و به‌مه‌رامی سیاسی چه‌واشه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌لام ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامی نابێت و هیچی لـێ شین نابێت، چونكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ڕابردوودا وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مان، له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێكۆشاندا به‌رگری له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و وجودی گه‌لی كوردستان كردووه. هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له له‌ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌دا گیانی خۆیان كردۆته خه‌لاتی رێگای رزگاریی كوردستان. سه‌رباری به‌شداری كاریگه‌ری ئه‌م هێزه له‌قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتدا له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت، له‌پرۆسه‌ی ئازادی عیراقیشدا وه‌ك هێزێكی كارامه‌و قاڵبووی خۆماڵی شانبه‌شانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كرد. فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌چه‌ندین بۆنه‌دا به‌ئیعجاب و پێزانینه‌وه رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاندووه. ئێستاش هێزی پیشمه‌رگه شه‌قڵێكی یاسایی و ده‌ستووری وه‌رگرتووه‌و به‌رگری له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراقی نوێ ده‌كات و له‌دژی به‌ره‌ی تیرۆر ده‌جه‌نگێت، هه‌ربۆیه ئه‌و هێزه هێزێكی نیشتمانی نیزامی و ره‌سمییه‌و ناكرێت به‌میلیشیا ناوببرێت.
|
|
Saturday, February 27, 2010
|
|
چاپکردن |
|