له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌یی د.فوئاد مه‌عسوم |
ئه‌ركێك نییه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌ركی نیشتمانی و میلله‌تێك قورس بێت، واته ده‌كرێ له هه‌موو پرسێكدا، له هه‌ر كێشه و گرفتێكدا نه‌رمنواندنێك له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كان نیشان بده‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته سه‌ر پرسی میلله‌تێك زۆر گرانه بتوانیت ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش قورسایی ئه‌و گه‌له بكه‌یته ئامانجی پێكانێكی سیاسی!.
نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له به‌غدا ئه‌ركێك بوو، گرانایی هه‌موو كوردستانی خستبووه سه‌ر شانی نوێنه‌رانی خۆی، ته‌نانه‌ت له خاڵبه‌ندییه‌كانیشدا ده‌بوایه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی دوور و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد و زانایانه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شێوه وه‌ستان و خاڵدانانه نه‌بنه هۆكاری به‌ده‌سته‌وه‌دانی بیانگه‌یه‌كی زمانه‌وانی و نه‌بنه گرفتی پاشه‌ڕۆژی گه‌له‌كه‌مان و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی بۆ نه‌كرێ.
له به‌غدا، كورد ڕووبه‌ڕووی ده‌یان ساڵی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی عیراق و پیاوانی ده‌وڵه‌ت و یاساناسان بۆوه، له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌كێكمان وه‌ك بڵێی له سه‌نگه‌رێكی پێشه‌وه‌ی جارانی شاخه و هێرشێكی فره به‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدایه و تاكه چه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شی ته‌نیا تفه‌نگێكی كورتهاوێژه، به‌ڵام ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له‌ی متمانه و لێپرسراوێتیی مێژوویی خستبووه سه‌رشانمان و ئه‌و هاندانه ڕۆحییه نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ی گه‌له‌كه‌مان له كوردستان و چاوتێبڕینی نه‌وه‌كانی داهاتوومان له ئاسۆیه‌كی گه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان، وای لێكردبووین كه ئه‌رشیفی ئه‌زموونی گه‌لان هه‌ڵده‌ینه‌وه و ده‌قه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی وڵاته فیدراڵه‌كان ورد ورد ته‌ماشاكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه باشترین و گونجاوترین داڕشته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافانه‌ی گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕێی ده‌كات.
دوێنێی نزیك و دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دامییه‌كان به‌م سه‌رزه‌مینه دامه‌زرایه‌وه و ئیراده‌ی گه‌لی كوردیش بۆ جاری یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی ده‌ستووری نووسرایه‌وه، واته توانرا جوگرافیایه‌كی ونبوو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عیراق و جیهاندا وه‌ك پانتاییه‌كی زیندوو پێشچاو بخرێ.
هه‌مان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی دوێنێ جارێكی دیكه و به‌پێی هه‌لومه‌رجه سیاسی و ژیانیی و ئابوورییه پێشوه‌چووه به‌رده‌وامه‌كان پێویستیان به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خواسته‌كانی ئێستای نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشوه‌چوونانه‌دا شێلگیرانه یه‌كانگیر بكرێت و به‌ڵێنه ده‌قخواردووه‌كانیش له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی داهاتووی عیراق جێبه‌جێ بكرێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ی كه باری دیمۆگرافی تێیدا به‌مه‌به‌ستی پاكسازی نه‌ته‌وه‌یی پیاده كراوه وه‌ك ناوچه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله و چه‌ندین ناحیه و قه‌زای دیكه كه ده‌مێكه دانیشتوانه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه و دامه‌زرانه‌وه‌یه‌كه‌ی یه‌كجاره‌كین له‌سه‌ر خاكی باووباپیرانیان.
لێره‌دا ئه‌ركی په‌رله‌مانتاره كوردستانییه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق ده‌بێ وردبینانه و به هه‌ناسه‌یه‌كی درێژتر و لێزانینێكی كارامه‌تر له جاران هه‌گبه‌یان هه‌ڵڕێژن، چونكه ئه‌مجاره‌یان شه‌ڕه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی به‌غدا له جاران گرانتر و هه‌ستیارترن، واته ئه‌گه‌ر دوێنێ پێكهاته‌كانی ناو عیراق له ژێر هه‌ر دۆخێك‌دا بێت چووبنه ژێر باری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان به‌دڵنیاییه‌وه پێداگری له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێكی زۆری ماده و بڕگه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی خواستی خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌بیننه‌وه.
بۆیه زانین و ئه‌زموون، هه‌ناسه‌ی درێژ و لێزانی دیپلۆماسی و ڕاگرتنی پارسه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵكێشانی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بۆ ئاستێكی باڵاتر، پێویستییان به ده‌ست و په‌نجه و هزرێكی كاریگه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی میلله‌تێكی چاوه‌ڕێ جێبه‌جێ بكرێن و ئیتر هێڵێك بۆ ئه‌و خۆدزینه‌وانه‌ش ڕاكێشرێ كه هه‌ر جاره و به بیانووێك ده‌یانه‌وێت ڕه‌وش و دۆخه‌كان بگێڕنه‌وه سه‌ر خانه ده‌ستپێكه‌كان.
|
|
Sunday, February 28, 2010
|
|
چاپکردن |
|