پرسیارێكی بێ وه‌ڵام تۆماس فریدمان |
له‌دوای حه‌وت ساڵ ڕووخانی سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و له پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی دووه‌م له عیراق و هه‌روه‌ها له‌پێش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق هێشتا پرسیارێك به‌بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه: ئایا سیاسه‌ت له عیراقی نوێ‌دا به‌سه‌ر كلتووره دابه‌شكراوه‌كه‌یدا سه‌رده‌كه‌وێت یان كلتووره‌كه‌ی به‌سه‌ر دیموكراسیه ساواكه‌یدا سه‌رده‌كه‌وێـت؟ ئێمه هێشتا وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانین.
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك عیراق تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی سیناتۆر دانێل پاتریك كه وتبووی: "ڕاستی سه‌ره‌كی كۆنزه‌ڤه‌تیزم بریتیه له كلتوور نه‌ك سیاسه‌ت، كه سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌خات و ڕاستی سه‌ره‌كی لیبراڵیزمیش بریتیه له سیاسه‌ت كه ده‌توانێت كلتوور بگۆڕێت و له خودی خۆشی بیپارێزێت".
تیمی ئیداره‌ی بوش ده‌یانوت كه له‌عیراقدا كلتوور كێشه نییه و دیموكراسی و حوكمی خۆیی ده‌توانێت عیراقیه‌كان ببه‌ستێته‌وه به یه‌كه‌وه و ڕابردوویان له گۆڕبنێت. هه‌ندێك له ڕیاڵیسته‌كان و لیبراڵه‌كانیش ده‌یانوت نه‌خێر عیراق پێگه‌یه‌كی عه‌شایریه و هه‌میشه له‌م وڵاته ڕابردوو، داهاتوو له گۆڕده‌نێت، به‌ڵام توانیومانه چانسێك بده‌ینه عیراقیه‌كان كه هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی نه‌یدیوه ئه‌ویش چانسی نووسینه‌وه‌ی كۆنتراكتی كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه بۆ ئه‌وه‌ی چ جۆره سیستمێكی حكوم هه‌ڵبژێرن و پێكه‌وه بژین.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی ئازار له عیراق و خۆئاماده‌كردن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وا عیراقییه‌كان پێویسته بڕیار له‌وه بده‌ن كه چۆن ئه‌و چانسه بقۆزنه‌وه و له كیسی نه‌ده‌ن.
من هه‌فته‌ی ڕابردوو ژه‌نه‌راڵ ئۆدێرنۆم بینی و هه‌ستم به‌وه‌كرد كه ئه‌و به ئومێده و له هه‌مانكاتدا خه‌مباره، به ئومێده كه عیراقیه‌كان چه‌ندین جار گه‌یشتوونه‌ته لێواری مه‌ترسیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه دواوه، هه‌روه‌ها خه‌مباره له‌وه‌ی كه هه‌ندێك سیاسی وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كه ئۆدێرنۆ به كه‌سی ئێرانی ده‌زانی چه‌ندین سوننه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخستووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی من ده‌بینم كه پێویست بێت بۆ عیراقیه‌كان بریتیه له سه‌رهه‌ڵدانی ماندێلایه‌كی شیعه. ئایا شیعه ده‌توانێت ماندێلایه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت؟ ماندێلایه‌ك كه بتوانێت نیشتیمانیانه دوور له كاری تائیفی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. تائێستا كه‌سێكی له‌م جۆره دروست نه‌بووه، به‌ڵام هێشتا عیراق بێ ماندێلا ده‌توانێت پێشبكه‌وێت گه‌ر پێكهاته‌كانی بتوانن بڕوا به باڵانسی نوێی هێز بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێت نه‌یبینن بریتیه له دوو سیناریۆ: یه‌كه‌م عیراق ببێته سۆماڵیایه‌كی دیكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت دووه‌م، ئێران ببێته بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له عیراق.
هه‌روه‌ها پێده‌چێت پرسیارێك دروست بێت لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه باشه ئه‌مریكا عیراق به‌جێده‌هێڵێت بۆ ده‌بێت خه‌می ئه‌و وڵاته بخوات؟ به ڕای من زۆربه‌ی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خومه‌ینی و سه‌دام كه بوونی سامانێكی زۆری نه‌وت ببووه پاڵاپشتی كاره‌كانیان، ئێستا ڕژێمێكی دیموكراسی له عیراقی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت یان له ئێرانی دراوسێ ده‌توانێت خۆرهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی جیاواز به‌رهه‌م بهێنێت و نه‌وت چیتر ببێته پاڵپشتی بیرۆكی عاقڵانه نه‌ك ڕژێمی دواكه‌وتوو.
و. ئاسۆی نێوده‌وڵه‌تی
|
|
Tuesday, March 02, 2010
|
|
چاپکردن |
|