كورد كه‌ركوك ده‌باته‌وه، به‌ڵام! عارف قوربانی |
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ كه‌ركوك، جیاواز له شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق، مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازه. تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خته بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره، به جۆرێك له جۆره‌كان قه‌باره و توانای هه‌ریه‌ك له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ده‌رده‌خات.
هه‌ر بۆیه ڕێگرییه‌كی زۆر هه‌بوو له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی تیا نه‌كرێت، تا هاوكێشه‌كان به‌و جۆره بمێننه‌وه كه ئێستا له كه‌ركوك هه‌یه، چونكه لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی كورد ئه‌وه ده‌زانن كه ئێستا حه‌جمی كورد له‌وان زیاتره.
كاتێ بڕیاری ئه‌وه درا كه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوكیش بكرێت، ئه‌وه‌ی پێویست بوو ده‌بوو كورد به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك قه‌واره‌وه بچوایه‌ته ئه‌م تاقیكردنه‌وه چاره‌نووسسازه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كراو ئێستا كورد جگه له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی، لیستی قه‌ڵا و له چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی تریشدا ژماره‌یه‌ك كورد به‌جیا به‌شدارن، ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی كورد، به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌یه‌ك ده‌نگ به هه‌ده‌ر ده‌بات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌نگده‌ری كورد ئاماده‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ده‌ترساین كه عه‌ره‌ب و توركمان یه‌ك ده‌نگ و به قه‌واره‌ی یه‌كگرتووه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ك حاڵی ئه‌وان له كورد باشتر نییه، به‌ڵكو كورد واته‌نی بوونه‌ته ئاردی ناو دڕك ئه‌وه‌نده پارچه پارچه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌ك شانسێك ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م كورد كه نه‌ك ته‌نها ڕێژه‌ی خۆی وه‌رگرێت كه به‌پێی ڕێژه‌ی كورد له شاره‌كه و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌قی (7) كورسیمان له (12) كورسی ده‌كه‌وێت، له ئێستادا به‌هۆی پارچه پارچه‌یی عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه، كورد ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه (9) بۆ (10) كورسی به ده‌ستبهێنێت، چونكه عه‌ره‌به‌كان كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیان به‌شی سێ كورسی ده‌كات به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانیان و كورسییه‌كانی كه‌ركوك، (19) قه‌واره‌ی سیاسی ململانێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ كه ده‌نگی عه‌ره‌ب زۆر په‌رش و بڵاو بێته‌وه و ڕه‌نگه ته‌نها یه‌ك تا دوو قه‌واره‌یان یه‌كی كورسیه‌ك به‌رێت و له دوا ئه‌گه‌ردا عه‌ره‌ب ته‌نها دوو كورسی ده‌به‌ن.
توركمانه‌كانیش ئه‌و كاته‌ی كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چوو بوو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زاڵ بوو كه عیراق یه‌ك بازنه‌ی داخراو بێت، كیانه سیاسییه‌كانیان سیاسه‌تێكیان په‌یڕه‌وكرد كه هه‌ر حزبێكیان بچێته پاڵ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی عیراق تا وابكه‌ن له هه‌ر كوتله‌یه‌كدا توركمانێك بچێته په‌رله‌مان و له‌وێ گروپێكی توركمانی دروست بكه‌ن، به‌ڵام كاتێ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕدرا له داخراوه‌وه بۆ نیمچه كراوه و له‌یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بۆ فره بازنه‌یی، توركمانه‌كان تووشی زیانێكی گه‌وره هاتن به‌وه‌ی هیچ كام له‌و قه‌وارانه‌ی ئه‌مان خۆیان پێدا هه‌ڵواسیبوو تا له‌سه‌ر ئاستی عیراق پێی بگه‌نه په‌رله‌مان، له كه‌ركوك هیچیان شانسی ئه‌وه‌یان نییه ده‌نگی كورسیه‌ك به‌رن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كه‌مترین ده‌رفه‌ت هه‌بێ تا توركمان بگه‌نه په‌رله‌مان. ڕێژه‌ی دانیشتوان و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیان به‌شی دوو كورسی ده‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌موویان له قه‌واره‌یه‌كدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان بكردایا، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی پارچه پارچه‌ییانه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌وانیش ته‌نها كورسیه‌ك به‌رن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردیش پارچه پارچه‌ین، ئه‌گه‌ر كورد ته‌نها یه‌ك قه‌واره‌ی هه‌بوایا، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان، هه‌موو كورسیه‌كان كورد ده‌یبرد. ئێستاش به‌م پارچه پارچه‌یه‌ی خۆمانه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه (9) بۆ (10) كورسی به‌رین، له كاتێكدایه ئیستحقاقی خۆمان (7) كورسیه.
ئه‌م ئومێده‌ش له خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی كه‌ركوكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاماده‌یی و په‌رۆشیه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت زیاتر له (95%)ی كوردی كه‌ركوك بچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات. كه‌سایه‌تی هه‌ندێ له كاندیده‌كانیش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگه به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمانیش بۆ كاندیده‌كانی كورد بێت.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی كورد له كه‌ركوك كه ڕۆژی (7/3) تۆمار ده‌كرێت، ناكرێ وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی ئاسایی و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و كورسی پارێزگایه‌كی تر ته‌ماشای بكرێت. ئه‌مه وه‌كو ڕیفراندۆمێك وایه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و شاره ده‌بێت. بۆیه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی باسمكردووه، ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌وره‌یه و پرۆسه‌ی سیاسی كه‌ركوك چه‌ند قۆناغێك به قازانجی پرۆژه‌ی كوردی ده‌باته پێشه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌شدا به پێویستم زانی بیخه‌مه‌وه پێشچاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ردوو به‌ڕێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود، كه ده‌یان جاری تر پێشچاومان خستوون و مه‌به‌ست له ناونیشانی ئه‌م وتاره‌شدا كه نووسیومه كورد كه‌ركوك ده‌باته‌وه، به‌ڵام! ئه‌و به‌ڵامه‌م بۆ سه‌رنجڕاكێشانتانه بۆ ئه‌و وه‌فاداری و دڵسۆزی و هه‌سته پاك و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ی كوردی كه‌ركوك، كه هه‌میشه به‌ده‌م بانگه‌واز و داوای ئێوه‌وه هاتوون. هه‌قه ئێوه‌ش وه‌فاداربن به‌رانبه‌ر به كه‌ركوكیه‌كان و چیتر ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌یان نه‌قۆزرێته‌وه و بێ ده‌ربه‌ست بن به‌رانبه‌ریان و به‌ده‌نگ گلییه‌كانیانه‌وه نه‌چن. چه‌ندین ساڵه ئێوه ده‌زانن كه گله‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كه‌ركوك له به‌رپرسانی شاره‌كه گه‌یشتۆته لوتكه و كاتی گۆڕینیان هاتووه، ناكرێ له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردی كه‌ركوك دڵسۆزن و په‌رۆشن بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، خواست و گله‌یه‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و ئه‌وه وابكات بێ منه‌ت بن بڵێن خه‌ڵك هه‌ر له‌گه‌ڵمانه!. هه‌قه پاداشتی ئه‌م په‌رۆشی و دڵسۆزیه‌ی كه‌ركوك به‌وه بده‌نه‌وه دوای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریه‌كی ڕیشه‌یی له‌و شاره بكه‌ن، كه (7) ساڵه هه‌ر ئه‌و ده‌موچاوانه ڕووبه‌ڕووی دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌بنه‌وه.
|
|
Thursday, March 04, 2010
|
|
چاپکردن |
|