به‌ڵێ، كورد كه‌ركوكی برده‌وه عارف قوربانی |
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له عیراق ئه‌گه‌ر وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ری پارێزگاكان بێت بۆ په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌وه بۆ كه‌ركوك مانا و مه‌غزای گرنگتر و چاره‌نووسسازتریان هه‌یه.
به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردن و چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، لای ئێمه‌ی كه‌ركوكی ته‌نها بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانمان نییه بۆ په‌رله‌مان، ته‌نها به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رك و مافێكی دیموكراسی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌رگرینه‌وه. ده‌نگدانمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی دژ به كه‌ركوك ده‌كران. ئه‌وه‌نده‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی و به‌شداریكردنه له خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانمان. ده‌نگدانمان، ده‌نگدان بوو بۆ سه‌لماندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی، ئه‌م شاره شارێكی كوردستانیه و هاتووین وه‌ریگرینه‌وه.
ئه‌م هه‌ست و سۆزه نه‌ك ته‌نها لای ئێمه و مانانی ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و ئه‌وانه‌ی سه‌ره واوێكمان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا هه‌یه، به‌ڵكو له سیمای ئه‌و دایك و خوشك و پیره‌ژن و پیره‌مێردانه‌شدا ده‌تخوێنده‌وه كه ده‌ستیان خرابووه ژێرباڵ و به نه‌خۆشی و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه ده‌هێنرانه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. له سیمای ئه‌و مناڵه چاوگه‌شه كه‌ركوكیانه‌دا ده‌تخوێنده‌وه كه ته‌مه‌نیان مافی به‌شداریكردنی نه‌داون و ده‌ستی دایك و باوكیان گرتبوو ده‌هاتنه ژووره‌كانی ده‌نگدانه‌وه و ده‌یانووت (منیش په‌نجه‌م مۆر ده‌كه‌م).
له سیمای ئه‌و كچه چاو به ئومێدانه‌شدا ده‌تخوێنده‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ڕوومه‌تیان به بۆیاخ ئاڵای كوردستانیان نه‌خشاندبوو! له دیمه‌نی ئه‌و خانمانه‌ی سه‌راپای له‌شیان به جلی كوردی له ئاڵای كوردستان دروستكرابوو، ده‌تخوێنده‌وه، كه ده‌ڵێن: كه‌ركوكمان بده‌نه‌وه.
به‌ڵێ له سیمای هه‌موو كوردێكی ئه‌م شاره‌دا ئه‌و هاواره‌ت ده‌خوێنده‌وه كه ده‌یانه‌وێ به هه‌موو دونیا بڵێن به‌سه تاكه‌ی ئه‌و زوڵمه‌ی ئه‌م شاره‌مان ناده‌نه‌وه، به‌ڵێ به هه‌موو ڕێگاكانی خه‌بات ده‌یسه‌لمێنین ئه‌م شاره كوردستانیه.
ئه‌وه‌ی دوێنێ له كه‌ركوك ڕوویدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌شی ئارامی ئه‌م شاره وه‌ك شاره‌كانی هه‌رێم ئارام نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گرفتی جۆراوجۆر ده‌خرایه به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی بواری ئه‌وه‌یان نه‌بووه ماڵیان به‌رنه‌وه شاره‌كه‌یان و مافی ده‌نگدانیان له كه‌ركوكه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوردی شاره‌كه ناویان نه‌هاتبووه‌وه، به‌ڵام بێ سڵكردنه‌وه و ساردبوونه‌وه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك ده‌نگیان دا بۆ كوردستانیه‌تی كه‌ركوك.
ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك ڕوویدا له هه‌ست و هۆشی كه‌ركوكیه‌كاندا، ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی چاره‌نووسی شاره‌كه بوو. ئه‌و په‌رۆشی و حه‌ماسه‌ته‌ی خه‌ڵك، هه‌ڵگری هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی په‌نگخواردووی ناو ناخی شاری گڕ بوو.
خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌مه چه‌نده‌یه‌مین جاره په‌یامی په‌رۆشیی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕن، په‌رۆشی خۆیان بۆ سه‌رخستن و به‌هێزی پایه‌ی كورد ده‌رده‌بڕنه‌وه. ده‌یسه‌لمێنن و سه‌لماندیانه‌وه كه‌ركوك كوردستانه، ده‌مێنێته‌وه ئیتر چاوه‌ڕێ بین بزانین كوردستانیان چی بۆ كه‌ركوك ده‌كه‌ن؟.
|
|
Tuesday, March 09, 2010
|
|
چاپکردن |
|