|
هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
له‌هه‌نگاوێكدا بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه كه پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاره‌وانی كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌ر بڕیار‌و رێنمایی سه‌رۆك مام جه‌لال جێبه‌جێده‌كرێت و له‌قۆناغی ئێستادا هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌ڕه‌كه‌كانی روناكی و شۆریجه‌و راپه‌ڕین و رزگاری و په‌نجا عه‌لی و وه‌حده‌و نه‌سر ده‌گرێته‌وه.
بۆ ئاگاداربوون له‌به‌ڕێوه‌چوونی لایه‌نه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته رۆژی 9/3 ئه‌ندازیار جه‌مال محه‌مه‌د شوكر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد‌و رایگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌تی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌شاری كه‌ركوك ده‌كات.
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|