|
باندێكی ساخته‌كردنی دراو له كه‌ركوك ده‌ستگیر كرا |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
دوێنێ 9/3 له‌شاری كه‌ركوك هێزه‌كانی پۆلیس باندێكیان ده‌ستگیركرد كه‌سه‌رقاڵی ساخته‌كردنی دراوی عیراقی بوون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید شێرزاد موه‌فه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه رایگه‌یاند: پاشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه زانیاریمان پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی بوونی باندێكی ساخته‌كاری له‌كه‌ركوك، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عروبه ئه‌و بانده‌یان ده‌ستگیركردووه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئامێره‌كانی بانده‌كه‌دا گیراوه كه بۆ ساخته‌كاری به‌كاریان هێناوه، وتیشی: ئه‌و بانده ته‌سلیم به‌دادگای كه‌ركوك كراون و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌ئه‌و دراوانه‌یان به‌ساخته‌یی دروستكردووه‌و له‌شاری كه‌ركوك بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|