|
مام جه‌لال بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ سه‌رۆكی توركیا ده‌نێرێت |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
به‌بۆنه‌ی زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی توركیاوه كه‌تێیدا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ عه‌بدوڵڵا گویل-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا نارد.
له‌به‌شێكی بروسكه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه به‌شداری خه‌متانین به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و بێتاوانانه‌ی كه‌به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا نزا بۆ لای خوای گه‌وره به‌رزده‌كه‌ینه‌وه كه بیانخاته به‌ر به‌زه‌یی خۆیی و شیفای برینداره‌كانیش بدات.
له‌كۆتایی بروسكه‌كه‌شدا هاتووه: هیودارام كه‌هه‌ستی دڵنه‌وایی و هاریكاریمان بگه‌یه‌ننه خێزانی قوربانییه‌كان و كوڕان و كچانی گه‌لی توركیای دۆست و داواكارین كه خوای باڵاده‌ست له‌هه‌موو ناخۆشییه‌ك بی پارێزێت. |
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|