KIRKUK CENTER  

   
     
 
که‌رکوکی نوێ
کوردی
 
تۆڕی‌ "عه‌ین" ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ 15 پارێزگای‌ خسته‌ڕوو
كه‌ركوك سه‌نته‌ر-خه‌ندان
به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ تۆڕی‌ "عه‌ین"ی‌ عیراقی‌ كه‌ چاودێری‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كردووه‌ له‌ 15 پارێزگادا، لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت له‌ به‌غدا و لیستی‌ عیراقییه‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك یه‌كه‌مه‌ و ئیئتیلافی‌ وه‌حده‌ی‌ عیراق به‌ پله‌ی‌ دووه‌م دێت له‌ پارێزگاكانی‌ نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا موهه‌نه‌د كنانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ تۆڕی‌ "عه‌ین" بۆ چاودێری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی‌ راپرسی‌ سه‌ره‌تایی چاودێره‌كانی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ 15 پارێزگادا و به‌ 25565 كه‌س چاودێری‌ پرۆسه‌كه‌ی‌ كردووه‌و رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی‌ له‌و 15 پارێزگایه‌دا خسته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای‌ كۆنگره‌كه‌دا كنانی‌ وتی‌: "راپرسییه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كات و دابه‌شكردنی‌ پارێزگاكان به‌سه‌ره‌ ناوچه‌ میلییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و تێكه‌لاوه‌كان ئه‌نجام دراوه‌ و نموونه‌یان لێوه‌رگیراوه‌".
وتیشی‌: "به‌پێی‌ ئه‌و راپرسییه‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون له‌ به‌غدا 35%ی‌ ده‌نگه‌كان و لیستی‌ عیراقییه‌ 21% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 17% و لیستی‌ ته‌وافوقی‌ عیراقی‌ 9% و ئیئتیلافی‌ وه‌حده‌ی‌ عیراق 6% و لیستی‌ میسال ئالوسی‌ و لیستی‌ یه‌كێتی‌ گه‌ل 3% و لیستی‌ ئه‌حرار 2%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌".
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی‌ راپرسییه‌كه‌ " له‌ شاری‌ كه‌ركوك لیستی‌ عیراقییه‌ 37% و هاوپه‌یمانی‌ كوردستان 34% و لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 5% و كوتله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ 4% و لیستی‌ گۆڕان 3% و ئیئتیلافی‌ عه‌شتاری‌ دیموكراتی‌ و لیستی‌ قه‌ڵا 2%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌".
روونیشیكرده‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا لیستی‌ عیراقییه‌ 51% و ئیئتیلافی‌ وه‌حده‌ی‌ عیراق 30% و لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و ته‌وافوقی‌ عیراقی‌ 6% و و لیستی‌ گۆڕان و ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 3%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین لیستی‌ عیراقییه‌ 65% و لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 14% و ئیئتیلافی‌ وه‌حده‌ی‌ عیراق 10% و لیستی‌ گۆڕان 4% و و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ و ته‌وافوقی‌ عیراقی‌ 3%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
له‌ پارێزگای‌ ئه‌نباریش لیستی‌ عیراقییه‌ 75% و ئیئتیلافی‌ وه‌حده‌ی‌ عیراق 7% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ و ته‌وافوقی‌ عیراقی‌ و ئیئتیلافی‌ وه‌حده‌ی‌ نیشتیمانی‌ 3%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
هه‌روه‌ك له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ كێبڕكێكه‌ له‌نێوان 5 قه‌واره‌ی‌ سیاسیدا بووه‌ كه‌ لیستی‌ عیراقییه‌ 49% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 19% و لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 15% و ته‌وافوقی‌ عیراقی‌ 5% و هاوپه‌یمانی‌ كوردستان 4%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا كنانی‌ وتی‌: "له‌ پارێزگاكانی‌ باشووردا كێبڕكێكه‌ له‌نێوان 3 قه‌واره‌ی‌ سیاسیدا بووه‌ كه‌ له‌ پارێزگای‌ موسه‌نا لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 44% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 31% و لیستی‌ عیراقییه‌ 11%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌".
وتیشی‌: "له‌ پارێزگای‌ میسان لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 46% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 39% و لیستی‌ عیراقییه‌ 7% و له‌ پارێزگای‌ زیقاریش لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 35% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 38% و لیستی‌ عیراقییه‌ 8%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌".
له‌ شاری‌ به‌سره‌ش لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 51% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 30% و لیستی‌ عیراقییه‌ 7% و له‌ واستیش لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 49% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 34% و لیستی‌ عیراقییه‌ 10%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌مه‌ و له‌ شاری‌ بابل لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 41% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 29% و لیستی‌ عیراقییه‌ 19% و له‌ پارێزگای‌ قادسیه‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 40% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 31% و لیستی‌ عیراقییه‌ 23%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
كنانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كه‌ربه‌لاش لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 57% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 31% و لیستی‌ عیراقییه‌ 11% و له‌ پارێزگای‌ نه‌جه‌ف لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون 49% و ئیئتیلافی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌ 30% و لیستی‌ عیراقییه‌ 7%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.


Wednesday, March 10, 2010
 چاپکردن
  
      
Skip Navigation Links
په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
که‌رکوک سێنته‌ر
مێژووی که‌رکوک
به‌ڵگه‌نامه‌
ئه‌نفال
نه‌خشه‌ی که‌رکوک
قه‌ڵای که‌رکوک
140
په‌رتوک و لێکۆڵینه‌وه‌
وێنه‌
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
لینک
 
راپرسی
گه‌ر عه‌لاوی و مالكی حكو‌مه‌ت پێكبهێنن كورد زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ؟



Total of voters : 286
 
Copyright 2007  kirkudcenter.com, All rights reserved
DotNet for IT Solutions