|
كه‌ركوك..هاوپه‌یمانیی كوردستان یه‌كه‌مه |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر-فۆتۆ ئومید محمود
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاندو روونیكرده‌وه كه رێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌ران له‌ئاستی پارێزگاكه‌دا 70%ی تێپه‌ڕاندووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق ئاشكرایكرد: به‌پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامه به‌راییانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ده‌ركه‌وتوون، هاوپه‌یمانیی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوكدا به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانیشدا كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دان كه‌بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه پێشبینی ده‌كرێت كه‌كاندیداكانی ی.ن.ك 5 تا 6 كورسی كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌كۆی 13 كورسی دیاریكراو بۆ پارێزگاكه به‌ده‌ستبهێنن كه‌یه‌كێك له‌و 13 كورسییه تایبه‌ته به‌كلدۆئاشورییه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ی.ن.ك له‌كه‌ركوكه‌وه پێی راگه‌یاندین: له‌قه‌زای حه‌ویجه ته‌زویری زۆر كراوه‌و جگه له‌وه‌ی رێگه به‌ژنان نه‌دراوه كه‌وه‌ك پێویست به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و قه‌زایه‌دا بكه‌ن، زۆربه‌ی فۆرمه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لیستی ئه‌لعیراقییه پڕكراونه‌ته‌وه‌و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه رێژه‌ی به‌شداربون له‌ده‌نگدان له‌و قه‌زایه 92%ه، كه‌ئه‌مه‌ش جێگه‌ی گومانه بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتێكدا له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق رێژه‌ی له‌و جۆره تۆمارنه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ی.ن.ك له‌كه‌ركوك ئه‌وه‌شی پێ راگه‌یاندین كه وه‌ك لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك سكاڵای یاساییمان لای كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته تۆماركردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شاری كه‌ركوك وێڕای ده‌ربڕینی پیرۆزبایی له‌جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له‌كه‌ركوك، ده‌ستخۆشیشی له‌ده‌نگده‌رانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانی كردووه كه رۆژی ده‌نگدان پشتیوانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانیان كرد‌و له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌شدا لایه‌نگریی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیداكانی ی.ن.ك یان له‌نێو لیسته‌كه‌دا كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كونسوڵی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌شاره‌كه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كونسوڵی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك له‌دیدارێكیدا هات كه‌ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و له‌دیوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دیداره‌دا گابرێل ئیسكبار كونسوڵی ئه‌مریكا وتی: به‌ناوی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه رۆژی 7/3 به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌پارێزگای كه‌ركوكدا به‌رێوه‌چوو.
دووپاتیشیكرده‌وه: به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه نیشانه‌ی گه‌شه‌كردنی پرۆسه‌ی سیاسییه له‌عیراقدا.
له‌به‌رامبه‌ردا رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی كرد بۆ گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ دوا رۆژی شاره‌كه‌و وتیشی: له‌سایه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا توانای هه‌ر لایه‌نێك ده‌رده‌كه‌وێت.
رزگار عه‌لی وتیشی: به‌شداریكردنی فراوانی جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه نامه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانویست وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌ناشیرینی پیشانی خه‌ڵكی عیراق و ده‌ره‌وه‌ش بده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكرده‌وه كه پارێزگای كه‌ركوك پارێزگایه‌كی ئارامه‌و تێیدا هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه به‌برایه‌تی ده‌ژین.
وتیشی: به‌شداریكردنی كارای جه‌ماوه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی 7/3 دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌خوازن درێژه به‌پشتیوانییان بده‌ن بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی له‌عیراقی نوێ‌دا.
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|