هه‌ڵبژاردن ته‌واو، كاتی ئیستیحقاقه‌كانیه‌تی سۆران عه‌لی |
هه‌ڵبژاردن به تۆمارێكی مێژوویی له ڕێژه‌ی به‌شداری و ته‌حه‌ددای تیرۆریستان و سیستمێكی نوێی دیاریكردنی نوێنه‌ران، به ئه‌نجام گه‌یشت و جیهانیش ستایشی "ئازایه‌تی" و چاونه‌ترسی و دیموكراسی عیراقییه‌كانی كرد. كاتی ئاهه‌نگگێڕان و ده‌ربڕینی شادی سه‌ركه‌وتنیش كۆتاییهات و نۆره‌ی باسی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دێته پێش كه كوردیش وه‌ك پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه پشكی تێدا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه له (16)ی ئه‌م مانگه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئێستای عیراق ئه‌ركیان ته‌نیا ڕاپه‌ڕاندنی كاروبار ده‌بێت و هیچی دیكه، خۆ ناشكرێت عیراق له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌یدا بێ په‌رله‌مان و حكومه‌تێك بمێنێته‌وه كه بتوانن بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵات بده‌ن.
كورد كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و ڕێگرییانه‌ی بۆی دروست ده‌كران له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته ناوخۆییانه‌ی سه‌ریانهه‌ڵدابوو، ئه‌نجامی باش و به‌رچاوی له‌داستانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ده‌ستهێنا و جگه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پله‌ی یه‌كه‌می له پارێزگای كه‌ركوكیش به‌ده‌ستهێناوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش له نه‌ینه‌واو و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ش جێده‌ستی خۆی به‌دیارخستووه.
ئه‌گه‌رچی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ڕانه‌گه‌یاندووه و پێناچێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕه‌سمی ئه‌نجامی كۆتایی ئاشكرابكرێت، به‌ڵام مه‌زه‌نده‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه كورد به سه‌نگیی خۆیه‌وه له هاوكێشه‌ی سیاسی عیراقدا ده‌مێنێته‌وه و هه‌م وه‌ك پێكهاته و هه‌م وه‌ك لایه‌نی سیاسی ڕۆڵی به‌هێزی له دیاریكردنی سروشت و ڕووكاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتوودا ده‌بێت، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردیش هاوهه‌ڵوێست بن له سووربوونیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستێكی سیادی به‌تایبه‌ت كه زۆربه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نێوه‌نده جیاجیاكان داوای مانه‌وه‌ی مام جه‌لال له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا ده‌كه‌ن كه‌سێتییه‌كه‌ی له‌لای هه‌موو عیراقییه‌كانه‌وه مایه‌ی قبوڵكردنه، ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كوردیش هێنده‌ی دیكه ئه‌و داواكارییه له جێبه‌جێبوون نزیكترده‌كاته‌وه، به‌ڵام هاتنه‌دی ئه‌و ئیستحقاقه یه‌كده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌موو قه‌واره و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردیشی پێویسته كه ده‌بێت لێی سارد نه‌بنه‌وه.
واپێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌یتوانیبێت هاوپه‌یمانێتییه‌كی وا سه‌ربخات كه زۆرینه بێت و بتوانێت یه‌كلایه‌نه حكومه‌ت پێكبهێنێت، بۆیه هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك له (12) هاوپه‌یمانێتییه به‌شداربووه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن پشت به‌وانی دیكه ده‌به‌ستێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا كورد به‌تایبه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت و حسابی بۆ ده‌كرێت.
به‌ڵام ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خواستی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار، دانانه‌وه‌ی نوری مالیكی به‌سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌ك چاودێران بۆی ده‌چن، كارێكی سه‌خت بێت، ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌شی پله‌ی یه‌كه‌می له (9) پارێزگادا به‌ده‌ستهێنابێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ناتوانێت به‌بێ په‌نابردن بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كانی دیكه هیچ حكومه‌تێك دروست بكات، هه‌روه‌ك چانسی مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا زۆر كه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له سیاسییه‌كان قبوڵی ناكه‌ن و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ كورد باش نییه و زۆر لایه‌نی شیعه‌ش به تاكڕه‌و و خوازیاری دیكتاتۆریی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، لایه‌نه‌كانی سوننه‌ش لێی ڕازی نین و پێیانوایه ئه‌و له پشت یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رییه‌وه‌یه.
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|