|
دابه‌شكردنه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ره‌بووی 140 ده‌ستپێده‌كاته‌وه |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
بڕیاره دوای بلاَوكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عیراق له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عیراق له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا، ده‌ست به دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماده‌ی (140)ی ئاواره و هاورده‌كان بكرێت. دكتۆر نه‌رمین عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لیژنه‌ی باڵای ماده‌ی (140) ی ده‌ستووری عیراق، تایبه‌ت به ئاسۆی ڕاگه‌یاند: نووسراومان كردووه بۆ حه‌واڵه‌كردنی بودجه‌ی ماده‌ی (140) بۆ حسابی لیژنه‌كه‌مان، به‌لاَم به‌هۆی بلاَونه‌بوونه‌وه‌ی یاسای بودجه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عیراق، حه‌واڵه‌كردنی بودجه‌كه دواكه‌وتووه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یاساكه بلاَوبكرێته‌وه و ده‌ست به دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره و هاورده‌كان بكه‌ین.سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراو وتیشی:ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ماده‌ی (140) دیاریكراوه، به‌شی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان ناكات و پێویستی به بودجه‌ی زیاتر هه‌یه. له‌لایه‌كی تره‌وه (د.فازڵ نه‌بی) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند: لاریمان نییه له حه‌واڵه‌كردنی بودجه‌ی ماده‌ی (140) بۆ سه‌ر حسابی لیژنه‌ی ناوبراو، به‌لاَم هه‌ندێك ڕۆتیناتی نووسراوكردن هه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌یان بۆ حه‌واڵه ده‌كه‌ین. .
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|