|
دكتۆر به‌رهه‌م بۆ سایتی ئیلاف: هاوپه‌یمانێتیمان له گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدا پا به‌نده به ده‌ستور و ڕاده‌ی قبوڵكردنی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له بڕیاردا |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
له دیدارێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا بۆ سایتی ئیلاف دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ولاَنه‌ی ده‌ده‌رێن له پێناو ده‌ستكاریكردن و گه‌مه‌كردن به باوه‌ڕی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ڕۆژی 7ی ئازار ،
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عیراق سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی : ئێمه كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌یه وه‌ك پاشه‌ڕۆژ و چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت وغاز و یاسای داهاته‌كان، وتیشی :ده‌بێت له نێو ئه‌ندامانی داهاتووی په‌رله‌ماندا ته‌وافوق هه‌بێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : ئێمه ته‌ئكید له سه‌ر یه‌كبونی هه‌ڵوێسته‌كان له به‌غدا ده‌كه‌ینه‌وه، به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و فره حزبییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه فه‌رامۆش بكرێت.له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا جگه له سه‌رۆك مام جه‌لال كاندیدێكی تر هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری، دكتۆر به‌رهه‌م رایگه‌یاند: خواستێكی نیشتمانی هه‌یه بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی كه‌تا ئیستا ڕكابه‌ری نیه.
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|