كه‌ركوك: هه‌ركورد بووم و هه‌ر كورد ئه‌بم سه‌لاحودینی موهته‌دی |
به‌ڕوخسه‌ت وه‌رگرتن له‌گیانی پاكی نووسه‌رو شاعیر‌و رووناكبیرو سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی گه‌لی كورد، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د كه‌ئه‌م شیعره به‌رزه‌ی داناوه‌و به‌ڕوخسه‌ت وه‌رگرتن لهشاناز خانی كچی كهكردوویه به‌م سرووده هه‌ست بزوێن و هانده‌ره، من رێگه به‌خۆم ده‌ده‌م كه‌پێشكه‌شی كه‌ركوكی بكه‌م و بیكه‌م به‌زمانی حاڵی بابه‌گوڕگوڕ!
بۆ هه‌ر كه‌ركوك؟ چونكه كه‌ركوك ره‌مزی خۆڕاگری و به‌رگه‌گری كورد‌و كوردستانه، چونكه كه‌ركوك به‌ناو دۆزه‌خی ته‌عریب و راگواستن و ماڵوێرانكردن و ناسنامه پێگۆڕیندا تێپه‌ڕبووه، چونكه كه‌ركوك لهتاریكسانی به‌ندیخانه به‌دناوو سیاچاڵه سامناكه‌كانی داگیركه‌راندا پشتی نهچهمیوهو سه‌ری نهنهویوه، چونكه كه‌ركوك وه‌ك لوقمه‌یه‌كی چه‌ورو نه‌رم سه‌ت قه‌پاڵی لێگیراوه‌و قووت نه‌دراوه!!
ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردستان به‌ده‌ست به‌عسه‌وه نالاندوویهتی، بۆ كه‌ركوك، هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئیمپراتۆرییه‌كان هه‌ر به‌عس بوون.
به‌لام كه‌ركوك پاروویه‌ك بوو دڕاوی و ژه‌هراوی، سه‌ری زۆر سته‌مكاری خوارد‌و له‌شی زۆر داگیركه‌ری ناشت، كه‌ركوك نه له‌ورگی كه‌س و نه له‌گیرفانی كه‌سدا جێی نهبۆوهو سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردن شوێنی شایسته‌ی خۆی پێبه‌خشیه‌وه: باوه‌شی گه‌رمی دایكی نیشتمان، جۆگرافیای كوردستان. رووداوه‌كانی مێژوو، زۆرجار نه‌ك به‌هه‌نگاوی ئاسایی، به‌ڵكوو بهقهڵهمبازی غوول ئاسا ده‌چنه پێش و ده‌بنه لافاوێك كهچهپهڵی و دزێوی و ناڕه‌وایی دهسڕنهوهو رووپه‌ڕه قێزه‌ونه‌كانی خۆیان ده‌شۆنه‌وه.
كورد وته‌نی تۆڵه به‌سه‌بره به‌لام به‌زه‌بره، كورد ئاماده‌یه‌و سه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردیش ئه‌وه‌نده به‌ئه‌زموون و دووربینن و به‌سه‌برن كهددان به‌خۆیاندا بگرن و چاوه‌ڕوانی به‌ڵێن و به‌زمه‌كانی ده‌ستوور بن، بۆ سه‌رژمێری و راپرسی و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)، به‌لام مێژوو له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه رانه‌وه‌ستاو به‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئه‌م رێگه سه‌خت و دووره‌ی بڕی و هه‌ر له‌ئێستاوه بزه‌ی ته‌ئریخ سه‌رانسه‌ری نیشتمانی رۆشن كردۆته‌وه.
ئا لێره‌یه ئه‌ركی سه‌رشانی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌بێ تێكه‌ڵ بێ له‌گه‌ڵ ژیری و حیكمه‌تی سیاسی، ئا لێره‌یه كورد ده‌بێ ده‌روازه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و یه‌كسانی بۆ هه‌موو دانیشتووان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك والا بكات و ئه‌و مافه‌ی قه‌ت نه‌دراوه به‌كورد، كورد بیدا به‌نه‌ته‌وه‌كانی تر. كورد ده‌بێ به‌عه‌مه‌ل نه‌ك به‌قسه ده‌ری بخا بۆ هه‌موولایه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆئاشووری، بۆ شیعه‌و سوننه، بۆ موسڵمان و مه‌سیحی و كاكه‌یی و ئێزدی و ئه‌هلی هه‌ق كه له‌چوارچێوه‌ی نیشتمانی كوردستاندا، ئه‌من و ئاسایش و به‌رامبه‌ری و ته‌بایی و ته‌سه‌لی مسۆگه‌رتر له‌هه‌موو ئاڵترناتیوهكانی تر.
ده‌بێ ((هاوولاتی كوردستان)) بوون ببێته نیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت و خێر‌و خۆشی بۆ گشت كه‌س.
ده‌بێ له‌خۆبایی بوون، زێده خوازی، پۆزو فیزی ناسیۆنالیستی كارێكی وانه‌كا كه شۆڤینیزمی كورد جێگه‌ی شۆڤینیزمی رابردووی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌شتی مانگی ئادار، له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی نه‌ورۆزی پیرۆزدا جه‌ژنه، نه‌ك ته‌نیا جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكو جه‌ژنی ئاشتی و برایی و ته‌بایی له‌ژێر ئالای كوردستانێكی ئازاد‌و ئاوه‌دان و دڵنیادا بۆ هه‌تا هه‌تا.
|
|
Wednesday, March 10, 2010
|
|
چاپکردن |
|