ره‌نگه هیچ رووداوێك هێنده‌ی سوتانه‌كه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووی هوتێل سۆمای شاری سلێمانی، هه‌ستی ویژدانی دانیشتوانی شاری سلێمانی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی جیهان، به‌هۆی قورسی ئاستی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌جوڵاند بێت، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له دوای ساڵی 1991 و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و كرانه‌وه گه‌شتیارییه‌ی كه‌دوای ساڵی 2003 ئه‌م شاره به‌خۆیه‌وه بینیووه، رووداوێكی به‌وشێوه تراژیدیایه سه‌رنجی ته‌واوی ناوه‌نده میدیایه‌كانی وه‌ك بی بی‌سی و ئه‌لعه‌ره‌بیه و رووسیا ئه‌لیه‌وم و ئه‌لحوره‌ی به‌لای خۆیدا رابكێشێت و به‌چاوێكی تایبه‌ته‌وه شیكردنه‌وه بۆ هۆكارو ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی رۆژانی رابردووی شاری سلێمانی، ئه‌وا ده‌بینین كه به‌هۆی زیادبوونی رووداوه‌كانی سوتان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی هه‌ر زوو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه پێشبینی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوی زیاتریان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه‌بۆچی ئه‌و جێگا گه‌شتوگوزاری و شوێنانه‌ی كه‌له‌م وه‌رزه‌دا زۆرترین ئه‌گه‌ری روودانی وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان لێده‌كرا، وه‌ك پێویست به‌ده‌م داوكاری میدیاكان و لایه‌نه‌كانی به‌رگری شارستانی و بنكه‌كانی ئاگر كوژاندنه‌وه نه‌ده‌چوون ؟ بۆیه هه‌ڵه نابین گه‌ر بڵێین ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هوتێل سۆما پێمانی وت كه ده‌بێت لێره به‌دواوه به‌پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی بڕیار‌و راسپارده‌ی نوێوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی هوتێل و شوێنه گه‌شت و گوزاریه‌كان، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆمه‌ڵێك مه‌رجی وه‌ك دانانی بتڵه غاز له شوێنی گونجاو پانكه‌ی گه‌وره‌ی هه‌وا گۆڕكێ له شوێنه به‌رزه‌كان و بوونی په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین، هه‌روه‌ها پێداویستی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی وه‌ك جل و به‌رگی كاتی نووستن دابین بكه‌ن و ره‌چاوی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له ناكاو به تایبه‌تیش له كاتی نووستنی گه‌شتیاران بكه‌ن، چونكه سوتانی 30 گه‌شتیاری هوتێل سۆما نابێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی لێی بڕواندرێت، به‌ڵكو پێویستی به‌وه هه‌یه كه حكومه‌ت هه‌روه‌ك به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌حی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 16/7 له به‌رده‌م شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند ( كه‌حكومه‌ت له رێگه‌ی پێكهێنانی چه‌ند تیمێكه‌وه به‌دواداچوونی وورد بۆ ئه‌و رووداوه ده‌كات و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه‌به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میانه‌وه له‌پشت رووداوه‌كه‌و بوون ) بێگومان ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت كه حكومه‌ت له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌دا په‌له بكات، تاچیتر نیگه‌رانی و دوودڵی به‌رۆكی ئه‌و گه‌شتیارانه نه‌گرێت، كه‌له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوانی سروشته‌كه‌یه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، تا بتوانن متامنه به هوتێل و شوێنه گه‌شتیاره‌كانمان بكه‌ن و ترسی دووباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی رووداوێكی هاوشێوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و سواتانی 30 هاوڵاتی بیانی به‌رۆكیان نه‌گرێت، چونكه له حاڵه‌تی تۆرانی گه‌شتیاران له متمانه نه‌كردنیان بۆ نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌یان له هوتێله‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌وا ده‌بێت پێشبینی له‌ده‌ستدانی پڕ بایه‌خترین و گرانترین سه‌رمایه بكه‌ین، كه كه‌رتی گه‌شت و گوزاره و له‌مه‌شدا ته‌نیا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و خاوه‌نی هوتێله‌كان به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ؟.