مه‌به‌ست له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له شا ری كه‌ركوك، ده‌ریان كردووه و له ماڵپه‌ڕی"اصوات العراق"دا بڵاویان كردۆته‌وه.كه داوایان له حكومه‌تی عێراق و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، كه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك بپارێزن، دا‌واشیان له حكومه‌تی عێراق كردووه كه هێزێكی "سه‌حوه" بۆ كه‌ركوك بنێرن، چونكه ئه‌مان بڕوایان به ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی كه‌ركوك نیه‌و،به‌ڵكو بڕواشیان به تیپی دووی سوپای عێراقیش نیه كه له كه‌ركوكدایه و، فه‌رمانده‌و زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌م تیپه عه‌ره‌بیشن.ئه‌م به‌یاننامه‌یه و بڕیاڕی دامه‌زراندنی چوارهه‌زارو پێنج سه‌د ئه‌ندامی سه‌حوه كه هه‌ر هه‌موویان له كۆنه به‌عسییه عه‌ره‌به‌كان وهه‌ندێك له توركمانه‌كانن كه له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو شاری كه‌ركوك و له بازگه‌كانی پشكنیندا دایان ده‌مه‌زرێنن. ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه ده‌ركراوه،كه شه‌رعییه‌تی یاسایی نیه، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی، ته‌نها مافی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباریان هه‌یه نه‌ك ده‌ركردنی بڕیارێكی زۆرهه‌ستیاری له‌م جۆره،كه نێگه‌رانییه‌كی زۆری لای كورده‌كانی كه‌ركوك دروست كردووه،نوری مالیكی ئه‌م كاته‌ی به هه‌ل زانی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بڕیاره‌ی،چونكه تا ئه‌مڕۆ نه سه‌رۆكی خوولی نوێی په‌ڕله‌مان هه‌ڵبژێراوه و نه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تازه. كه‌واته ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی نایاساییه و سه‌رپێچی كردنه له یاسا و ده‌ستووری عێراق،له لایه‌كی كه‌شه‌وه له‌م ڕووه‌وه هیچ پرسێك به ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركوك و پارێزگای كه‌ركوك نه‌كراوه.كه‌واته مه‌به‌سته‌كه‌یان زۆر ڕوون ئاشكرایه،كه درێژه‌دانه به سیاسه‌تی به عه‌ر‌ه‌بكردنی شاری كه‌ركوك و گرته‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌تی نیاز و مه‌رام گڵاوی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عسییه‌كان ئه‌مانیش هه‌ڵگری هه‌مان عه‌قلیه‌تن، بێگومان بوونی سه‌حوه له كه‌ركوكدا،سه‌قامگیری و ئاسایش له شاری كه‌ركوكدا ئاڵۆز‌و نائارام ده‌كات . ئه‌مه‌ش به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی پێلانه گه‌له‌كۆمه‌ییه‌كه‌ی بیست و دووی گه‌ڵاوێژی ساڵی ٢٠٠٧ ،بۆیه نابێ كورد ئه‌مه قبووڵ بكات،من نازانم ڕۆڵی وه‌زیره كورده‌كانمان له به‌غدا چیه؟كه بڕیارێكی وا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ بێ‌ئاگان یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه؟پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگاش له‌م بڕیاره بێده‌نگ نه‌نبن و له دژی بوه‌ستن و وه‌ڵامی پێویستی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش بده‌نه‌وه، كه به ناڕه‌وا و به‌بێ به‌ڵگه و بنه‌ما، كورد تاوانبارده‌كه‌ن و بوختانیانی بۆ هه‌ڵبه‌ستووین،زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ده‌ستێكی گڵاویان له پشته‌وه‌یه و مه‌به‌ستێكی ئاشكرایان له‌و بوختانانه‌دا هه‌یه.تا ئێستا به‌ره‌ی توركمانیش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی،چه‌ندین درۆ و بوختانی بێبنه‌مایان بۆ كورد هه‌ڵبه‌ستووه..كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه، كورد له شاری كه‌ركوكدا ڕێزێكی زۆریان له عه‌ره‌ب وتوركمانه‌كان گرتووه و هیچ كاتێكیش جیاوازیان نه‌كردووه.به‌ڵكو له‌پێناوی به‌رژه وه‌ندی گشتی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌رنه‌گرتنی ئه‌وهه‌وڵ و پیلانانه‌ی ناحه‌زانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان، بۆتێكدان و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی داویانه‌و ده‌یده‌ن،كورد له كه‌ركوك له ڕاده‌به‌ده‌ر دڵنه‌رمیی نواندووه و دانی به خۆیدا گرتووه ، تا ئێستاش هه‌ر كورد سازشتی
كردووه‌و به‌ڵانسی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڕاگرتووه،ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شمان له بێهێزییه‌وه نه‌بووه به‌لكوو له پێناوی چاره‌سه‌ركردن و گوزارشتمان بووه له نییه‌ت پاكیمان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان هه‌موو جارێك ئه‌م دڵنه‌رمییه‌ی ئێمه‌ی كورد،ده‌قۆزنه‌وه و پاداشتی چاكه‌مان به خراپه ده‌ده‌نه‌وه.ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی بده‌ین هه‌ر خۆیان خۆیان به درۆ ده‌خه‌نه‌وه كه نووسیویانه:"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئاساییش زۆر باشتر بووه" باشه كه ده‌زانن باشتر بووه ئه‌ی بۆ دان به‌ودا نانێن كه ئه‌م باشتر بوونه له سایه‌ی ئه‌رك و ماندووبوون و شه‌ونخوونی برایانی ئاسایش و پۆلیسه دڵسۆز و گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كه‌ركوك هاتۆته‌دی؟ ئێوه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگاكانی پاراستن و ئاسایش بكه‌ونه ده‌ستی سه‌حوه و هێزیكی پێكهاتوو له عه‌ره‌ب و توركمان و له هێزێكی سوپای عێراق كه عه‌ره‌ب بن، ئه‌ی كورد چۆن ڕازی ببێ به‌م پلان وپیلانه مه‌به‌ست ئاشكرایه‌تان؟ هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا،ئه‌وه‌یان وتووه،كه له كه‌ركوكدا به تایبه‌تی عه‌ره‌ب و توركمانه لێهاتووه‌كان تیرۆر ده‌كرێن،ئه‌وانه‌ی له ڕیزی ده‌زگاكانی ئاسیشدا كارده‌كه‌ن،گوایه هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه كه چاویان بڕیونه‌ته شوێن و پله‌و پایه‌ی ئه‌وان،هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێ «من قبل افراد اخرین من مكونات اخری»مه‌به‌ستان له كێیه؟ ئه‌ی بۆ به ئاشكرا ناڵێن به ئێوه‌ی كوردمانه؟ به‌ڵام باش بزانن كه له كولتوور و فه‌رهه‌نگێ كورد دا تیرۆر و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و كاری نامه‌ردانه جێگایان نه‌بۆته‌وه و نابێته‌وه.بۆیه ئاماژه‌كردن و په‌نجه‌درێژكردنی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆتان بۆ كورد گه‌وره‌ترین بوختان و تاوانه،خۆتان باش ده‌زانن كه كێن ئه‌و ته‌قێنانه‌وه و كاره تیرۆرستیانه ده‌كه‌ن؟ كورد له‌و په‌ڕی ته‌نگانه‌دا و له لووتكه‌ی سته‌ملێكردنیدا په‌نای نه بۆ ته‌قینه‌وه بردووه و نه‌كه‌سانی بێتاوانیشی تیرۆركردووه،به‌ڵكو هه‌رده‌م جه‌نگاوه‌رێكی جوامێر‌و كه‌ڵه‌مێرد بووه،هه‌رده‌میش دڵنه‌رم و لێبوورده بووه. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م نه‌ریت و كولتووره ڕه‌سه‌نه‌ی له ده‌ست نه‌داوه..ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی توركمانی ده‌پرسین ، ئه‌ی كێ به ده‌یان كوردی لێهاتووی ئێمه‌یان له‌ناو شاری كه‌ركوكدا تیرۆركرد؟ئه‌ی كێ و چ لایه‌نێك ته‌نها گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوكیان كردۆته ئامانج؟ئه‌ی كێن و چ لایه‌نێكن كه كاری خۆكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی پڕ له ته‌قه‌مه‌نیان ئه‌نجامدا ؟به ده‌یان كوردی سڤیلیان له گه‌ڕه‌كه ساده كوردنشینه‌كان شه‌هید كرد؟سه‌ر به كام كوچه و كۆڵانی گه‌ڕه‌كی شۆریجه،ڕه‌حیماوه،ئازادی،ئیمام قاسم،ته‌په‌ی مه‌لا عه‌وڵا،ئه‌ڵماس،بوڵاق،ئیسكان، كوردستان،شوان،زێوی،بازاڕی حه‌سیره‌كه،باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی،ده‌زگای شه‌فه‌ق،چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵلا و چه‌ندین شوێنی كورده‌واریی تر شه‌هیدیان هه‌یه. ئه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی كه به ئاپوڕه‌ی خۆپیشاندانه هێمنانه‌كه‌ی ڕۆژی بیست وهه‌شتی گه‌لاوێژی ٢٠٠٧دا،خۆی ته‌قانده‌وه،بووه هۆی شه‌هید بوونی سی و یه‌ك كوردی بێ‌تاوان،له لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه نه‌خه‌شه‌ی بۆ كێشرابوو؟ ئه‌ی چ لایه‌نێك بوو كه یارمه‌تی لۆجستیان دابوو؟ئه‌ی له‌م ته‌قینانه‌وه‌دا ئامانجیان ته‌نها كورد كوشتن نه‌بوو؟به‌ڵام بۆ تا ئێستا له ته‌نها یه‌كێكیش له گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب و توركمان نشینه‌كانی شاری كه‌ركوكدا ته‌قینه‌وه‌یان لێنه‌كراوه؟ئه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردووی ئه‌م هه‌فته‌یه،كه به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی مامۆتا"مه‌لا مسته‌فا حوسێن"كه كوردێكی لێهاتووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوكه،كام لایه‌ن له پشت ئه‌م تاوانه و تاوانه كوردكوژییه‌كانی تره‌وه‌ن؟نامه‌وێ له شاری كه‌ركوك ده‌رچم و باس له ته‌قینه‌وه‌كانی خانه‌قین و جه‌له‌ولاو تاوانه‌كانی ناوچه‌ی شه‌نگار ودێیه‌كانی كورده یه‌زیدی و كاكایی و شه‌به‌كه‌كان و ناو شاری موسڵ و چه‌ندین كوردنشینی تر بكه‌م كه به‌بێ تاوان به سه‌دان كوردیان شه‌هید كرد،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن.له ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی توركمانی ده‌پرسم، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه دژ به گه‌لی كوردمان ده‌یكه‌ن كێن و ناسنامه‌یان چیه؟ ئه‌وه‌نده‌ی كورد له كه‌ركوك وموسڵدا،تیرۆر‌كراون،رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له عه‌ره‌ب وتوركمان تیرۆر‌كراون،له چاو ڕێژه‌ی تیرۆركراوه‌كانی كورده‌وه،له‌و باوه‌ڕه‌دام له سه‌دا سێش كه‌متر بێت.به‌ڵام به داخه‌وه كه به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی زۆر دووڕوون،به‌ردێك له ئاسمانه‌وه به‌ربێته‌وه ده‌ڵێن خه‌تای كورده و
ده‌ستی كوردی تیایه،ئه‌وان هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێ ده‌سته چه‌و‌ره‌كه‌ی خۆیان به ئێمه‌دا
بسڕن،هه‌میشه هه‌وڵی ناوزڕاندنی كورد ده‌ده‌ن.درۆ‌و بوختانمان بۆهه‌ڵده‌به‌ستن. مه‌به‌ستیشیان چه‌واشه‌كاری ڕاستییه‌كان و ناو زڕان و ناشیرین كردنی وێنه‌ی كورده له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌دا،ئه‌وان له‌وه‌ش شه‌رم ناكه‌ن كه سه‌د هێنده‌ی تر بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌مان بۆ هه‌ڵبه‌ستن ، وادیاره سه‌رسامی ئه‌م وته‌یه‌ن: «درۆده‌كه‌ین درۆده‌كه‌ین... تا بڕوامان پێده‌كه‌ن»