(قیر) و (سیا) هه‌ردووکیان دوو وشه‌ن که واتای ره‌نگی ره‌ش ده‌به‌خشن، به‌ڵام نازانم بۆ من لێره‌یا ئه‌م وشه‌یه بۆ خۆم به‌کار ده‌هێنم و ده‌ڵێم: قیرو سیا له خۆم، خه‌می دۆسیه‌که‌ی ده‌ستم بوو که ئاره‌قی ره‌ش و شینی کردبوو، هاکا به‌ده‌ستمه‌وه خوسایه‌وه و وشه‌و کاغه‌ز ترشان به‌سه‌ر یه‌کا.
ئه‌م ژوره نا ئه‌وه‌ی که‌ش نا ئه‌وه‌ی تر، بچۆ با ئه‌ویش ئیمزایه‌کتان بۆ بکات.
کاک لێره نیه بۆسته تا دێته‌وه! ئه‌ی که‌سی که نیه له جیاتی ئه‌و بتوانێت نوکه قه‌ڵه‌مێکی پیا بێنێت؟ نه‌وه‌ڵا کێ حه‌دی هه‌یه ئه‌وه بکات! ده‌بێت جه‌نابی هه‌ر خۆی ئیمزای بکات.
باشه به‌ڵکو نه‌هاته‌وه؟جا که‌یفی خۆته بڕۆ به‌یانی وه‌ره‌وه.
ئه‌مه چیرۆک نیه بۆتان بگێڕمه‌وه، به‌ڵکو ئه‌و راستیه تاڵه‌یه که رۆژانه هه‌زاران هاووڵاتی کورد و بیانی له کوردستان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
منیش له سه‌فه‌رێکمدا بۆ شاره خۆشه‌ویسته‌که‌م، وه‌ک هه‌ر هاووڵاتییه‌کی ئه‌م نیشتمانه له‌و سیناریۆیه بێ به‌ش نه‌بووم و رۆڵی خۆم بینی و ئاره‌قی باشیان پێ کردمه‌وه، باوه‌ڕتان بێت چله‌ی زستانیش بێت ئاره‌قت پێ ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده ئه‌م ژوور‌و ئه‌و ژوورت پێ ده‌که‌ن.
ئاخر ئه‌م ئیمزایه نه‌بڕایه‌وه؟
ئێستا زه‌مه‌نی زانست و ته‌کنۆلۆجیایه سه‌رده‌می نێتوۆرک و داتا به‌یسه.
به‌س ئێوه یاساکان بگۆڕن بزانه چۆن زانست و ته‌کنۆلۆجیا به ده‌قه‌یه‌ک ده‌یان ئیمزاتان بۆ ده‌کات.
رۆتین ئه‌گه‌ر هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمانی ئاوێته نه‌کرابێت، وه‌ک جه‌نگێکی کوشنده وایه دژی خه‌ڵک به‌رپا کرابێت.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه، یان لێپرسراوی به‌شێکی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه پێیوایه ئه‌و خاوه‌نی موتڵه‌قی ئه‌و شوێنه‌یه که کاری تێدا ده‌کات، وه که‌س بۆی نیه قسه له قسه‌ی جه‌نابیا بکات، ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌یا چووه.
ئه‌و کاکشکه (کاک یا خوشک) له‌وێیه بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵک نه‌ک به مه‌زاجی خۆی کێی ویست بیکاته ژوور و له جیاتی واژوویه‌ک به ده‌په‌نجه بۆی مۆربکات، ده‌موچاوی هه‌ركه‌سێكیشی به دڵ نه‌بوو نه‌ک هه‌ر نوکه قه‌ڵه‌می بۆ لێ نادا، به‌ڵکو هه‌ر رێگه‌شی پێنادات بچێته ژووره‌که‌ی.
هاوڕێیه‌کم پێی وتم، جا تۆ هه‌ر له ورگی خۆت بده، خۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن هه‌ر له شوێنی خۆیانن و که‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه، خۆیان چیان بوێت و چۆنیان بوێت ئاوا کار ده‌که‌ن، زۆر قسه‌ش بکه‌ی کاره‌که‌شت لێ سه‌قه‌ت ده‌که‌ن و ئیتر بڕۆ بۆخۆت عه‌ریف به.
منیش وتم له‌سه‌ریان ده‌نوسم.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ناویان ناهێنم، به‌ڵکو خوا بکات ئه‌م وتاره‌ی من و وتاری ناو دڵی هه‌زارانی وه‌ک من بخوێنه‌وه و ویژدانیان بخه‌نه‌کارو به جدی به‌کارو ئه‌رکه‌کانی خۆیان هه‌ستن.
بیر بکه‌نه‌وه که ئیتر سه‌رده‌می مه‌زاج به‌سه‌ر چووه.
یاخود به‌ڵکو ئه‌مه خوایه ئه‌و که‌سانه بنێرن بۆ ئه‌و کۆرس و خوله زانستییانه‌ی که بۆ فێربوون و راهێنانی لێپرسراو و کارمه‌نده‌کان ته‌رخانکراوه، له‌وێوه فێربن که چۆن ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رێک یاخود فه‌رمانبه‌رێک به ئه‌رکه‌کانی خۆی هه‌ڵبستێت، فێری ئه‌وه ببن که کاری ئه‌وان خزمه‌تکردنی خه‌ڵکه له بارامبه‌ر ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن.
ئه‌گه‌رنا جارێکی تر ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌خه‌مه ناو دووتوێی وتاره‌کانمه‌وه، نه‌ک جارێک ده‌یان جار له سه‌ریان ده‌نوسم.
Hemen7@gmail.com