بڕوام به‌گوێی خۆم نه‌ده‌كرد وامده‌زانی به هه‌ڵه دێته گوێم، به‌ڵام نا، هه‌ڵه‌نه‌بوو، هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌ناو پسپۆڕن له ته‌له‌فزیۆندا ده‌یانگوت كه كورده‌كان مشه‌خۆرن! ده‌یانگوت كورده‌كان بۆ شاره‌كان رۆیشتوون و زۆربه‌یان چه‌ند ژنێكیان هه‌یه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش منداڵ، ده‌یانگوت ئه‌وانه بێ كارن و ژیانه خۆشه‌كه‌ی شاریان گۆڕیوه.
گه‌یشتنه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پسپۆڕانه ئه‌وه‌بوو كه ده‌بێت ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه، بێگومان هیچ كه‌س ته‌ماشای ئاماره‌كان ناكات بزانێت ئه‌و ئیدیعانه راسته یان نا، ئه‌وانه ته‌نها ره‌نگدانه‌وه پڕۆسه‌ی له مرۆڤایه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌یه دژی كورده‌كان، بێگومان ئه‌م پسپۆڕانه هیچ بایه‌خێك ناده‌ن به‌و بارودۆخه‌ی كورده‌كانی تێدا راگوێزراون، له‌م دواییه‌دا مشتومڕی ئه‌وه ده‌ستیپێكرد ئایا ده‌بێت كورده‌كان بڕۆنه‌وه؟ له یه‌كه‌م ته‌ماشاكردندا ئه‌مه وه‌ك مشتومڕێكی دیموكراتی ته‌ماشا ده‌كرێت، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م (دیموكراسییه گه‌شه‌ی كردووه) راسته، به‌ڵام مشتومڕه‌كه به‌ره‌و هاواری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌چێت.
بۆچوونی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی بیری كۆنی ئه‌ڵمانیای نازییه و هیتله‌رو هاوه‌ڵه‌كانی به‌وشێوه‌یه زه‌مینه‌یان بۆ هۆلۆكوست خۆشكرد.
ئێمه وڵاتێكی سه‌یرین پێگه‌ی You tube قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رست ته‌نانه‌ت خوازیاری توندوتیژی رێگه‌ی پێده‌درێت.
باسكردنی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌ت و یاخود وتنی شتێكی ناله‌بار ده‌رباره‌ی ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربڕیندا ناگونجێت، به‌ڵام خوڵقاندنی مه‌ترسی بۆ به‌شێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه ئازاد‌و رێگه‌پێدراوه.
چه‌ندین ساڵه ئه‌م وڵاته دووچاری توندوتیژی بووه‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت شه‌رعییه‌ت به توندوتیژی ده‌دات و ئه‌نجامه سروشتییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌س وا هه‌ستده‌كه‌ن به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان شێوازێكی به‌سووده، ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه ئێمه له هاتووچۆو گرژی ناو ماڵ و ته‌نانه‌ت له‌نێوان منداڵه‌كانیشماندا.
پێش كرده‌وه‌كانی (ئه‌رگه‌نه‌كون) چه‌ندین لێدوان و ئیدیعا هه‌بوون كه كورده‌كان خوێن مژن و ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت له‌ناوبه‌رن و دوژمنی ئاشتین، ئێستا ئاخاوتنه‌كان گۆڕدراون و مشتومڕه‌كان به زۆری له‌سه‌ر بناغه‌ی ئابورین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئیدیعایانه‌ش، ئه‌گه‌ر كورده‌كان له خۆرئاوا جیا ببنه‌وه، ئیدی هه‌مووان دوڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و ده‌وڵه‌ت ناچار نابێت پاره‌ی زۆر بۆ ئاسایش خه‌رج بكات.
مادام كورده‌كانی خۆرئاوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێد‌و شاره‌كانی خۆیان، ئه‌وا رێژه‌ی بێكاری زۆر داده‌به‌زێت و تاوانی موڵك و ماڵ راسته‌وخۆ نامێنێت و هه‌موو دانیشتووانی خۆرئاوا ئیدی له‌خۆشی و به‌ختیاریدا ده‌ژین.
من ده‌بیستم كه ئه‌م ئیدیعایه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئابوری قه‌ناعه‌ت به زۆر كه‌س ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیای نازی.
ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌م تیۆرییه ده‌كه‌ن هێشتا راستییه‌كانیان نه‌بیستووه، هه‌ر له دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌وه، ئاگایان له‌و راستییه نیه ئه‌گه‌ر باری ئابوری باشتریان هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها دانیشتووان، به‌ڵكو سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كه كورده‌كانیشی له ده‌ستده‌چێت.
له‌مه‌ش گرنگتر، هیچ كه‌س سه‌لامه‌ت نابێت، نه ده‌وڵه‌مه‌ندو نه به‌ختیاره‌كان، چونكه ئه‌و جۆره جیاكردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌یه هه‌رگیز به‌بێ خوێن رشتن روونادات، ره‌نگه ئه‌مه هۆكاری راسته‌قینه بێت له‌پشت ئه‌م مشتومڕه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه.
و/فازڵ مه‌لا ره‌حیم
سه‌رچاوه/ Todays zaman