که‌رکوك گه‌نجینه‌یه‌ك له که‌لاوه مه‌دیحه سۆفی |
ده‌مێك بوو فریشته‌ی ڕوح قژی غه‌مباری گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکوكی تێهه‌ڵکێشی یه‌ك ده‌کردو
ده‌مه‌و ئێواران هێدی هێدی له‌گه‌ڵ شیرین به‌هاره‌که‌ی مامۆستا تاهیر تۆفیقدا ده‌یهۆنییه‌وه،
تاڵه‌کانی قژی زێڕینی ڕه‌حیماوه‌ی به تاڵه‌کانی قژی شۆریجه‌وه، هی ئازادی به ته‌په‌وه،،،،،
جارجاریش ده‌ستێکی شانازی به‌سه‌ر زیندانیه‌کاندا ده‌هێناو
دڵۆپێك ئاوی به‌فری تواوه‌ی چیای پێ ده‌نۆشین،
قژی غه‌مبار درێژ‌و درێژتر ده‌بوو، ئاسۆش هێشتا تاریك وڕوون نه‌بوو،فریشته‌ش ده‌ستی
سه‌بری تاوێ به‌سه‌ر شاردا‌و تاوێ به‌سه‌ر زیندانداو تاوێکی تر به‌سه‌ر دایکانی مه‌زندا ده‌هێنا
ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر بزمارداڕوویان له چیا ده‌کردو به چارۆکه‌یه‌ك شیرینی وده چارۆکه
هه‌واڵی ئازایه‌تی شار گونده‌که‌یان به‌سه‌ردان ده‌گه‌شانده‌وه
ئه‌و دایکانه‌ی نمونه‌یان مه‌گه‌ر هه‌ر دایکی کورد بێت، ئه‌و دایکانه ئه‌و دایکانه‌ن
ده‌ستی نازیان به‌سه‌ر شۆڕشدا ده‌هێنا ئینجا به‌سه‌ر ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان، با ئێمه‌ش ده‌ستی زبرمان به‌سه‌ر برینه‌کانیانا نه‌هێن.
ئه‌م شاره شارێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به قوربانی وخه‌بات و خۆنه‌ویستی و خه‌وبینین.......
هه‌ژاره له خزمه‌تکردن .........
ئه‌و شاره‌ی له ئاشتیشا هه‌ر خه‌و ئه‌بینێت........ چواروه‌رزه خه‌وئه‌بینێت
له هاوینا مناڵ خه‌و به باخچه‌و شاری یاری ونێو ئاو‌و دیلانه‌و که‌ناری فێنك و
پشوویه‌کی نێو پاركی حه‌سانه‌وه ده‌بینێت....
دایك وباوک خۆزگه‌ی زیاتریان بۆ ئێستا‌و داهاتووی مناڵه‌کانیان له کوێ بچێنن!!!!!!!
ئه‌ی خه‌ونی گه‌نجه‌کان..کام گه‌نج؟ ئه‌وه‌ی له هاوین سووتاوی ژێر چه‌تری کاره وزستان ته‌زیوی نسرمی به‌ر دوکانێکه،
کام کار؟ ئه‌وه‌ی هه‌تا بتوانێت ویسته‌کانیان قه‌تماغه و ده‌مکوت ئه‌کات و ئه‌یانکاته که‌سێکی دروستکراو که خۆت نیت، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ تۆی ،بۆ ئه‌و ناخه تینووه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌نها چه‌تری
به‌عسیان له‌سه‌ر ئاوا بووه‌و له گۆڕه‌پانێکی واڵا بێ ئاراسته‌و ده‌رگا.....
ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌که‌ی ڕۆژانه باری قورس‌تر ئه‌کات، خه‌تێکی ڕاست و چه‌پی به‌سه‌ردادێنێت و خۆزگه‌ی نه‌بوونی ئه‌کات.
ئه‌وه‌ی ڕێبوارێکی چاو له سه‌رابه........
ئه‌وه‌ی ئه‌زانێت که ئه‌کرێ دواڕۆژیش ئه‌گه‌ر چی دووریش بێت به‌ڵام پڕ له نه‌خشه بێت،
دواڕۆژی ئه‌ویش له نێو ئه‌و ساته‌ی ئێستای برجه‌سته‌یه....
،ئه‌وه‌ی ڕوحی خولیای هه‌موو شتێکی جوان و نوێیه ونییه!!!!!!!
شان‌و، کۆنسێرت، سه‌فه‌ر،یانه، دونیا بینین، زمان، خه‌ڵک ناسین....
ئه‌و شاره‌ی به‌عسی کوشنده نه‌بوایه ئێستا ئه‌و دوبه‌یه بوو که ئه‌وروپی خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی،
له ڕێپۆرتاجه‌کانی که‌ناڵه ئه‌وروپیه‌کاندا زۆر جار(دوبه‌ی) ده‌بێته موعجیزه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه
به شه‌قام و بازاڕ‌و کۆگا و باڵه‌خنه‌ی به‌رزو به شارکردنی بیابان...
به‌و خه‌ڵکه‌ی که خاوه‌نی هیچ تراژیدیایه‌ك نییه ، ئێمه‌و ئه‌وان که ته‌نها له‌و گه‌نجینه‌یه‌ی ژێرزه‌وی هاوبه‌ش و له‌یه‌كچووین وله ژیانی سه‌ر زه‌وی ته‌واو پێچه‌وانه‌ین. ئه‌وان به گه‌رمایه‌کی جه‌هه‌نه‌می ده‌ره‌وه‌و فێنکی نێو چوار دیوار، به خلسکێنه‌ی سه‌ر به‌فر له بیابان و به پارککردنی ده‌ریا و بوونی به دراوێکی نه‌کڕڕاو
که‌رکوکیش به شه‌قامی پڕ له چڵکاو و تۆز‌و خۆڵ و ڕۆژ نه ڕۆژێ ئاو، ژینگه‌یه‌کی وێران
ناخێکی وێرانتر،
ته‌نانه‌ت مۆرکی شارستانی تیادا کاڵبووه‌ته‌وه.....
ئه‌و که‌رکوکه‌ی گه‌نجینه‌یه‌که له که‌لاوه...
ئێمه له که‌لاوه‌که‌و گه‌نجینه‌که‌ش ته‌نها له خزمه‌تی ئه‌م که‌لاوه‌یه‌وه دووره.
هه‌موو به‌رامبه‌ر به‌م شاره پڕ له قوربانییه که‌مته‌رخه‌مین، به‌رامبه‌ر زیندووکردنه‌وه‌و زیندووڕاگرتنی، به‌رامبه‌ر خاوه‌ندارێتی و خۆ به‌خاوه‌نزانینی، به‌رامبه‌ر به ناساندنی ته‌نانه‌ت ناساندنی به کوردستان خۆی، ئه‌م شاره‌ی له ئاشتیشا هه‌ر قوربانی ئه‌دا، ئاشتیه‌که‌شی به خوێنڕشتنه وئه‌بێته سنبولی شۆڕش، ئه‌و که‌رکوکه‌ی هه‌موو گۆشه‌یه‌کی هاوار ئه‌کات که شۆڕش تیایدا هێشتا سه‌ره‌تایه به‌ڵام به سه‌ره‌تایه‌کی جیاواز، ئه‌و که‌رکوکه‌ی وه‌کو هه‌موو شارێکی تر خاوه‌نی مێژووه له هونه‌ری ته‌شکیلی و شانۆ‌و ئه‌ده‌ب وگۆرانی ومۆسیقاو که‌له‌پوری جۆراوجۆری کوردی به سیمای به‌تایبه‌ت و خه‌باتی سه‌ختی له ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووی شۆڕشدا زۆر تایبه‌تتر، ئه‌و که‌رکوکه‌ی پێویستی به دروستبوونی چه‌قێك هه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ڕوناکبیرو خاوه‌ن ئه‌زموون وبه‌هره‌و تواناولێهاتوویی شیاو بۆ خزمه‌تکردن و دروستکردنی ناوه‌ندێکی له‌بارو دوور له ڕوانگه‌ی ڕه‌نگ و جۆری ده‌نگ بۆ ڕێکخستن و ئامار‌و جیاکردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی و شاره‌زایی ووننه‌بوون وکۆکردنه‌وه‌و پاراستنی به‌رهه‌م و جێپه‌نجه‌ی که‌سانی به‌خزمه‌ت له ڕابووردوو و چاندنی هه‌ست به لێپرسراوێتی بۆ داهاتوو پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی له که‌س شاراوه نییه
ئه‌کرێ ئه‌و که‌لاوه‌یه بکرێته کۆشك و ته‌لار!
ئه‌کرێ ئیتر فریشته‌ی ڕوح قژی غه‌مبارو بێ نازی ئه‌م شاره نه‌هۆنێته‌وه!
ئه‌کرێ خۆمان بکه‌ینه خاوه‌نی نه‌ك میوانی ئه‌م شاره شیرینه!
ئه‌کرێ ژینگه‌یه‌کی دروست، چه‌قێکی هاوبه‌ش، کۆکراوه‌یه‌کی گشتی له هه‌مه‌لایه‌نی ژیان له خۆی کۆکاته‌وه، ئه‌م شاره تینووه، ئاماده‌یه، خۆنه‌ویسته، خۆبه‌خشه، شوێنی له‌دایکبوونمانه
بێ گومان دوا مه‌زارگاشمان ئه‌بێت.........
، هه‌ر ئه‌ویش له ئامێزمان ئه گرێت با ئامێزێکی جوان و پاك وله بار بێت!!
مه‌دیحه سۆفی
ئه‌ڵمانیا
madihasofi@yahoo.de
|
|
Monday, July 26, 2010
|
|
چاپکردن |
|