بۆ گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له ئازادیا شه‌هید ده‌کرێن مه‌دیحه سۆفی |
پێشکه‌ش به شه‌هیده‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی 28-7
پریاسکه‌ی دوێنێ
هێشتا مه‌لۆتکه‌یه‌کی تازه له‌دایکبووبووین به عس ناونووسی ده‌کردین بۆ شوشتنه‌وی مێشکمان، بۆ پاڵاوتنی خوێنمان له‌و جینانه‌ی له‌و یاخی ده‌بن، وه‌کو پاڵاوتنی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌تا ئێستا هه‌ر دوکه‌ڵه‌که‌یمان هه‌ڵمژیوه‌و ژینگه‌که‌مانی پیسکردووه. که‌چی نه توانی خوێنمان بپاڵێوێ و نه توانی پیرۆزی بابه‌گوڕگوڕ له ناخمانا بتۆرێنێ، له نێو ئێمه‌ی وابه‌سته‌ی دڕاماکانمان له‌م شاره برینداره‌دا، له نێو کۆڵان وکوچه بازاڕ‌و زیندان و ماڵدا ، .ناونووس ده‌کراین بۆداماڵینی ڕوح له جه‌سته مان ئه‌و ڕوحه‌ی بۆ که‌رکوك قه‌د لێمان جیانابێته‌وه، ناونوسده‌کراین بۆ شوشتنه‌وه‌ی مێشکمان له جینه‌کانی باووباپیمان له جینه‌کانی چیا‌و به‌فر، هه‌ر ڕوحی چیا وبه‌فریش بوو ویستی له‌رزۆکی ڕژێمی ئاش به‌تاڵ ئه‌کرده‌وه، ئێمه‌ش خۆزگه‌کانمان ده‌کرده نێو پریاسکه‌ی خه‌باته‌وه‌و زادی چیا‌و به‌فرمان پێ ده‌نۆشی، خۆزگه‌کانمان ڕیز ده‌کردو سه‌بری ئه‌یوبمان ده‌هاته‌وه بیر. ئه‌وه‌ی له چیا ده‌کراو کایه‌ی ئه‌و ووره‌یه‌ی ده‌وری ئه‌و هه‌ڵۆیانه‌ی دابوو خۆزگه‌کانی نێو پریاسکه‌که‌ی ئێمه‌ی بۆ داهاتوو بێ‌ئومێد نه‌ئه‌کرد ونه‌ئه‌کرد. خۆزگه‌کانی زیاتروچڕترونزیکتروئاسانتر ده‌کرد، ڕاپه‌ڕینی 1982 کاتێ دارودیوار ئاسن و ئه‌رزوئاسمان ئاگر بوون به‌ڵام بۆ ئه‌م شاره تینووه ڕاپه‌ڕین کانی ئاو‌و تاسه‌ی ئازادی بوو، بۆ ڕژێمیش شۆك بوو ، که نه‌توانێ گڕڕی ویستی ئازادی به گڕڕی زۆرداری خۆی دامرکێنێته‌وه، به زڕێپۆشه‌کانیانه‌وه ڕاویانی ئه‌نا، ئه‌و به ته‌کنه‌لۆژیاو خه‌ڵکیش به بڕوا. کاتێ له شاره‌کانی تری کوردستان ئازادی هه‌ر خه‌و نه‌بوو جار جار ئه‌توانرا به‌رجه‌سته‌ی که‌ی، ده‌م و چاوو گوێ ی تیادا دانه‌خرابوو ، بۆ شاره‌که‌ی ئێمه هێشتا خۆر ڕۆژه‌ڕێیه‌کی مابوو هه‌ڵبێ هه‌موو تامه‌زرۆی ئاهه‌نگ و وێنه‌ی سه‌رکرده‌و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بوون . که هه‌ڵات هه‌ر وه‌کو جارانی شاخ به ئه‌مه‌ك و خۆنه‌ویست وله‌سه‌رخۆوئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ بستێکی ئه‌و لانه شیرینه ، پریاسکه‌ی خۆزگه‌کانیشمان کرده‌وه ،هه‌رچیمان له‌و پریاسکه‌یه هه‌بوو هه‌موومان هه‌ڵڕشت، ڕیزمان کرد،پریاسکه‌ی دوێنێ بۆ ئه‌مڕۆ، پریاسکه‌ی پڕی چیا بۆ شار، بۆ په‌رله‌مانی پایته‌خت .
دوێنێ وه‌ك ساتێك پێش ئێستایه، بۆشکاندنی تینوێتی ئازادیش ئه‌م خه‌ڵکه هه‌رچاوه‌ڕوانه‌که‌ی دوێنێیه. هه‌ر خاوه‌نی هه‌مان بڕوا و ووره ومتمانه‌یه به ڕابووردووه‌که‌ی، هه‌ر خاوه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که‌ده‌ستبه‌رداری گه‌یشتن به‌کوردستانی بوونی نابێت، ئه‌م شاره سونبولێکی به‌رزی بێ هاوتای ڕوحێکی ده‌گمه‌نی عیشقه، بۆ خۆڵ و بۆ ئاگر و دوکه‌ڵ. ئه‌م شاره مه‌له‌ی نێو گه‌رماو که‌م ئاوی ئه‌کات له جیاتی مه‌دالیای نه‌به‌ردی، ئه‌م شاره لافیته‌ی خوێناوی گه‌نجه‌کانی له‌م ئازادییه ناونووس ده‌کات له جیاتی ناونووسیان بۆ کار‌و دامه‌زراندن، ئه‌م شاره.............. ئه‌م شاره............ئه‌م شاره هه‌ر ئه‌و شاره‌یه و هه‌ر چاوه‌ڕێیه هه‌ر چاوه‌ڕوانیش ئه‌بێت، نه فێری کۆڵدانه‌و نه فێری بار‌و بارگه پێچانه‌وه‌یه. . ـ من هێشتا موچڕکی دوێنێم پیدادێت،هێشتا شا گه‌شکه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشی ئازادی به جه‌سته‌ی ماندوومدا نه‌هاتووه. هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م مێرده‌زمه‌ی دنیای خه‌وی ناخۆشی پڕ له ترس وسێبه‌ری ژه‌ندرمه‌کان له دنیای ئه‌مڕۆم کۆچ ناکه‌ن وناکه‌ن........گه‌ر چی له کوچه‌وکۆڵان ونێو شاردا نه‌ماون به‌ڵام وا به ئاسانی سامی چه‌ندساڵه‌یان کوچه‌وکۆڵانی ناخمان به‌جێناهێلن، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌جێی بێڵن؟ له‌گه‌ڵ سه‌رخستنه سه‌ر سه‌رینه‌که ده‌نگی پۆستاڵه‌کانیان ناخم ده‌کاته پارچه‌یه‌ك له گڕ، له ڕق، له په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگ له پێناو ژیان.... ژیانی وه‌ك به‌شه‌ر. ئای له‌و ناخه پڕله‌داخ وبه کوڵه، کاتێ ترس و گومان هاوته‌ریبی هه‌ناسه‌ته، قسه‌ته،جوڵه‌ته،ڕوانینته،ڕۆیشتنته، ڕۆژانه زۆر شت دێت وئه‌ڕوا، دروست ئه‌بێ ونامێنێ به‌ڵام ڕۆژانی ڕه‌ش...ووشه‌ی ئه‌من و به‌عس وته‌قریر وسێداره....... مه‌نزومه وئیستیخبارات و لاندکرۆز وسه‌یته‌ره‌ی نێوشار، پشکنینی له‌ش وجانتای ده‌ست و هه‌ویه‌وڕوانینی چڵێسانه‌ی وه‌له‌که ئه‌منی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی وه‌حشیه‌ت ونائینسانیه‌ت، دڵه‌خورپه‌ی لێدانی ده‌رگا، هات نه‌هات،خۆیه‌تی خۆی نیه،له‌وانه له‌وان نیه، وا به ئاسانی سیمای ئه‌م شاره به جێناهێڵێ. ئه‌وانه‌ی به‌ره‌به‌یانیان به‌سێبه‌ری ڕه‌شی خۆیان ڵێڵ کردبوو، ئارامی ژیانیان له شار تار کردبوو، ئێمه‌ش مه‌مله‌که‌تی چاوه‌ڕوانیمان له خۆزگه‌ی نێوهه‌گبه‌ی سه‌رشانی ماندووماندا شاردبووه‌وه.
ده‌رچوانی ئه‌و زانکۆی وه‌حشیه‌ته ژیانیان له سه‌راپا خه‌ڵك ده‌شێواند که‌چی نه‌یانده‌توانی ڕوحی عاشقانه‌ی خاسه‌وکۆڕنیش بپێکن. جار جار ، جار جاری چی زۆر جار بێ ئاگا ده‌خزێمه نێو دونیای دوێنێوه، دونیای بوونه ئاڵه‌ت، دونیای ڕۆبۆته‌ی پرۆگرام کراو به ویستی ئه‌وان نه‌ك ئێمه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌وان نه‌ك ئێمه، به دونیای حه‌زی ئه‌وان نه‌ك ئێمه، بۆ به‌هاری نیسانی ئه‌وان نه‌ك نه‌ورۆزی ئێمه، ئه‌وان ئه‌یانویست مۆسیقای عیشق له ڕوح داببڕن، ئه‌وان مناڵیان له‌گڕوگاڵ ئه‌خست، ووشه‌ی جوانیان له سێداره ئه‌دا، جلی به‌ڵه‌ك به‌ڵه‌ك وقیناعی سه‌ر ده‌م وچاویان ئه‌ویست ، ئه‌وه ئه‌وان و سه‌رده‌می به‌عسی فاشی، ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆو سه‌ربه‌رزی ئه‌م شاره به ڕابووردوویه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگی تراژیدی و ئێستایه‌کی درێژه‌پێدراوی خه‌باتی شاخ له نێو شار وتابلۆیه‌کی دیکه‌ی شۆڕشێکی نوێ. .
له‌م بگره‌وبه‌رده‌یه‌دا، ساته‌کانی شه‌و ماڵئاواییان نه‌ئه‌کرد،دوێنێ و ئه‌مڕۆی له‌یه‌ك دانه‌ئه‌بڕان، ئه‌یویست دوێنێ وئه‌مڕۆ له یه‌ك دابڕێنێ ، که‌چی هه‌ندێجار بۆنی دوێنێی له ئه‌مڕۆ ده‌کرد. هه‌ناسه‌ی خێرا‌و شێواو، خۆی پێ کۆنه‌ئه‌کرایه‌وه، چاوی کرده‌وه، دوو چاوی ماندوو،له نێو نیگاکاندا تابلۆی تێکه‌ڵ به یه‌ك ، یا دوو تابلۆی ته‌واو نه‌ك دژ به‌یه‌ك،ته‌واو دوورله‌یه‌ك، یه‌کێکیان خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌بوون وهه‌ر خۆیان دینه‌مۆی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سامی فاشییه‌کان بوون، هه‌ر خۆیان هێزێکی به‌هێزتریان ده‌به‌خشیه ئه‌و دینه‌مۆیه، هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه بوون چاویان له هه‌ڵاتنی خۆشی گزنگی ئازادی نه‌بێت له هیچ خۆشییه‌کی تر نه‌بوو، له‌و ڕۆژگاره ته‌کنه‌لۆژیای دونیاوه‌ك خێرایی ڕوناکی خۆر خزمه‌تی به مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یاند، بۆ ئێمه‌ش لابوره‌کان سه‌رقاڵی نوێترین توێژینه‌وه بوون چۆن بتوانن زۆرترین هه‌ناسه به که‌مترین بڕی چه‌ك بنبڕ بکه‌ن،. ئه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا بۆ ئێمه‌ی ده‌کرد قڕکردنمان بوو و ڕق و قینی دژ به ته‌کنه‌لۆژیای تیاماندا ده‌چاند له‌ئاسمانی شاری که‌رکوکیش، ئه‌و شاره‌ی له ڕیزی ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌سته بۆ داهات وله دواڕیزی ژماره‌کانی ماتماتیکه بۆ تراژیدیای مرۆڤ وبه‌سه‌رهات. شه‌وگار درێژه‌وبۆ که‌سێکی پڕله‌درامای کۆن و نوێ درێژتره، دراما بۆ ئه‌مڕۆش، ئه‌مڕۆیه‌ك هه‌ندێ جار وه‌کو دوێنێ، له هه‌ڵمژینی دوکه‌ڵی بابه‌گوڕگوڕ، له چاوه‌ڕوانی سنور، له‌شه‌وی یه‌ڵدا، له ترازانی پلان، .
له‌گه‌ڵ ڕاچڵه‌کینی نه‌ك له‌خه‌و له‌مێرده‌زمه و سه‌فه‌ره ترا‌ژیدیه‌کانی بۆ نێو دونیای دوێنێی،
له‌یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
- له کوێم... شه‌وه یا ڕۆژ....دوێنێیه یا ئه‌مڕۆ........
سه‌یرێکی ده‌وروپشتی خۆی کرد شه‌وی ئاوا کردبوو، برواری ڕۆژێکی تر بوو به‌ڵام دوودڵ بوو له‌وه‌ی ڕۆژێکی نوێ بێت، ئه‌مڕۆ بوو، ڕۆژ بوو به‌ڵام بۆ ئه‌و وه‌کو شه‌و، له‌گه‌ڵ خۆی که‌وته‌وه قسه‌کردن
- ئه‌مڕۆیه........ ئه‌مڕۆیه‌که جار جار ده‌یه‌وێت بخزێمه نێو دوێنێوه، ده‌یه‌وێت دیسانه‌وه .....
له‌پڕ هه‌ستاو سه‌یری کاتژمێره‌که‌ی کرد، شڵه‌ژاو پێڵاوه‌کانی له پێ کرد.
پریاسکه‌که‌ی گرێدایه‌وه، ژماره‌ی خۆزگه‌کانی زیاتر ببوو، قورستر‌و ئاڵۆزتر و به‌رپێی به‌رده‌ڵان وئاسۆی نادیار.
- ئه‌بێت خێرا بڕۆم بگه‌مه مه‌راسیمی یادی شه‌هیده‌کانی ئه‌و ڕێپێوانه پێش پارێزگا،
بۆیه جار جار بێ ئاگا ده‌خزێمه نێو دونیای دوێنێوه. به‌ڵام هیچ شتێك جێ په‌نجه‌ی که‌رکوك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کوردستان ناسڕێته‌وه‌و هیچ مێژوویه‌ك به‌سه‌ر تراژیدیای ئه‌م شاره‌دا باز نادات
به‌په‌له‌وخێرا له ماڵ ده‌رچوو.
.
مه‌دیحه سۆفی\ ئه‌ڵمانیا
medihasofi@yahoo.de
|
|
Tuesday, July 27, 2010
|
|
چاپکردن |
|