كه‌ركوك سه‌نته‌ر
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییكرد له‌وه‌فدێكی بالای كۆماری میسر به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئیبراهیم عه‌شماوی جێگری وه‌زیری وه‌به‌رهێنان و ئه‌ندامێتی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزی میسر له‌عیراق.
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كدا، كه‌دوێنێ 27/7/2010 له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی وه‌فدی كۆماری میسر ویستی ولاته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ده‌كات و ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و ئابووری.
ئیبراهم عه‌شماوی راشیگه‌یاند، كه‌ولاته‌كه‌ی بڕیاری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر داوه‌و ئێستا خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی زیاتر ببێنێت له‌قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی به‌یه‌كه‌وه كاركردن، بڕوای خۆشی نیشاندا به‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و میسر ده‌بێت.
سه‌رۆكی وه‌فدی كۆماری میسر له‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌وه‌زیرانی پیشه‌سازی و وزه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماده‌یبوون، رایگه‌یاند: ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین كه‌په‌یوه‌ندیی سیاسی و بازرگانی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، چونكه ده‌زانین گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو هه‌یه‌و ئاسایش و ئارامیش به‌رقه‌راره.
هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئیبراهیم عه‌شماوی وتی: وه‌فده‌كه‌مان جگه له‌جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، 44 كه‌س له‌وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌گوزارانی میسر ده‌گرێته خۆی كه له10 كه‌رتی جیاوازدا كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خدانی ئێمه‌یه به‌و سه‌ردانه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی.
پرۆژه‌ی هاوبه‌ش
سه‌باره‌ت به‌كاركردنی سه‌رمایه‌دارو وه‌به‌رهێنه‌رانی میسریش، ئیبراهیم عه‌شماوی وتی: ئێمه ده‌زانین له‌كوردستاندا پێگه‌یه‌كی باشی وه‌به‌رهێنان و چالاكی ئابووری هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمیش چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ داڕشتووه، ولاتی میسریش خاوه‌ن توانایه‌كی باشی وه‌به‌رهێنانه له‌بواره‌كانی گه‌شتوگوزارو ته‌ندروستی و خانووبه‌ره‌دا، بۆیه ده‌كرێ كار‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ین.
وه‌فدی كۆماری میسر داواشیانكرد كه‌ناوه‌ندێكی بازرگانیی میسری له‌هه‌ولێر بكه‌نه‌وه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هاوكاری و كارئاسانیشی پێدان.
دواتر د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی وه‌فدی كۆماری میسر نیشاندا‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ میسر، وتیشی: ئه‌م سه‌ردانه گۆڕانێكی گرنگ ده‌بێت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانماندا، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ میسر‌و بڕیاری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له‌هه‌ولێر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌چنه قۆناغێكی باشتر.
سه‌باره‌ت به‌گرنگیی په‌یوه‌ندیی میسر‌و هه‌رێمیش سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌قاهیره ده‌رچووه، یه‌كه‌م ئێزگه‌ی كوردی هه‌ر له‌وێدا ده‌ستی به‌په‌خش كردووه، هه‌روا یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب كه‌چاویكه‌وت به بارزانی نه‌مر، جه‌مال عه‌بدولناسر بوو، دوای ئه‌ویش سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی كوردی كرد بۆ قاهیره‌و جه‌مال عه‌بدولناسر پێشوازیی لێ‌كرد، چه‌ندین خوێندكاری كورد بۆ ته‌واوكردنی خوێندن روویان له‌و ولاته كردووه، بۆیه ئه‌م مێژووه هاوبه‌شه، كاریگه‌ریی بۆ ئێستاش ده‌بێت و ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری به‌یه‌كه‌وه كاركردن. هه‌روا د.به‌رهه‌م باسی له‌وه‌شكرد كه‌هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ی بازاڕی داهاتووی عیراق و ناوچه‌كه ده‌بێت.
بووژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه
سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیشیكرده‌وه، كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌ین و به‌گوێره‌ی ده‌ستووریش چه‌سپاوه، به‌لام ده‌مانه‌وێت ئه‌زموونێك بنیات بنێین كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو عیراق هه‌بێت، له‌وباره‌یه‌وه وتی: كورد ئێستا به‌شێكی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، نه‌ك گرفت، ده‌شخوازێت هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئارامی و بووژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی به‌رچاومان ناوه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی نیشاندا بۆ هاتنی وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌دارانی میسر بۆ هه‌رێم، راشیسپاردن كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هاوئاهه‌نگی بكه‌ن.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
سه‌رۆكی وه‌فدی میسر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنی میسری و كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌ده‌قه‌كه‌ی له ل4 بلاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌مان رۆژیش به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ژووی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێرو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی جیزه‌ی میسر رێككه‌وتنێكیان له‌بواره‌كانی بازرگانی مۆركرد.
سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنه‌كه، سه‌رۆكی وه‌فدی میسر رایگه‌یاند: وه‌فده‌كه نوێنه‌رایه‌تی 10 كه‌رتی جۆراو جۆر ده‌كات و وزه‌یه‌كی باشی كاركردنیان هه‌یه، پێنشیازیشی كرد كه‌بۆرسه‌یه‌كی بچووك بكرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ند له‌كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا بازرگانیی ئازاد له‌نێوان كوردستان و میسر په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت.