KIRKUK CENTER  

   
     
 
که‌رکوکی نوێ
کوردی
 
كه‌ركوك داوای دامه‌زراندنی 1500 پۆلیسی دیكه‌ ده‌كات ‌

كه‌ركوك سه‌نته‌ر
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی كه‌ركوك كراوه‌ 3 هه‌زار پۆلیسی كه‌ركوك تائێستا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق دۆسیه‌یان نییه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوكیش داوای دامه‌زراندنی1500 پۆلیسی دیكه‌ ده‌كات.
لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، هۆكاری نه‌بوونی دۆسیه‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق و وتی: ئه‌و پۆلیسانه‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه‌و پارێزگاری كه‌ركوك و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌وه‌ بۆ سه‌قامگیركردنی ئارامی به‌بێ ره‌چاوكردنی لایه‌نه‌ یاساییه‌كان دامه‌زرێنراون، له‌ئێستاشدا دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌كاره‌كانیدا چۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌زیاتر له‌3000 پۆلیس له‌كه‌ركوك دۆسیه‌یان نییه‌، راشیگه‌یاند: ئه‌و پۆلیسانه‌ تائێستا مووچه‌كانیان بۆ خه‌رجكراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌و بۆ جێگیركردنیشیان چه‌ند جارێك دۆسیه‌كانیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه‌، به‌لام تائێستا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واونه‌كراون.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی له‌سه‌ركارلابردنی ئه‌و پۆلیسانه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ئارادا نییه‌و هیچ پۆلیسێكیش له‌سه‌ركار لانابرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، كه‌ركوك پۆلیسی كه‌مه‌و وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوای دامه‌زراندنی 1500 پۆلیسی دیكه‌مان كردووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوێنێ 27/7/2010، رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چاویكه‌وت به‌ فلیچه‌ر بۆرتن كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك و سه‌رۆكی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا.
له‌دیدارێكدا، كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا پرۆژه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: رێز له‌ڕاوبۆچوون و رێككه‌وتنی كه‌ركوكییه‌كان ده‌گرین و بۆ هه‌ر كارێكیش پرس و را به‌ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك به‌پێی ناوه‌رۆكی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق دووپاتكرده‌وه‌.

Wednesday, July 28, 2010
 چاپکردن
  
      
Skip Navigation Links
په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
که‌رکوک سێنته‌ر
مێژووی که‌رکوک
به‌ڵگه‌نامه‌
ئه‌نفال
نه‌خشه‌ی که‌رکوک
قه‌ڵای که‌رکوک
140
په‌رتوک و لێکۆڵینه‌وه‌
وێنه‌
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
لینک
 
راپرسی
گه‌ر عه‌لاوی و مالكی حكو‌مه‌ت پێكبهێنن كورد زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ؟



Total of voters : 275
 
Copyright 2007  kirkudcenter.com, All rights reserved
DotNet for IT Solutions