ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7 عارف قوربانی |
ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێپه‌ڕی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی لای ناوه‌نده‌كانی بڕیاری پارتی و یه‌كێتیی، نه‌ك هه‌ر چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌ڵكو شۆكیش بوو.
هیچ كامیان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوون ڕۆژێك بێت له هه‌ڵبژاردنێكی له‌و جۆره‌دا ئه‌و به‌شه فراوانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پشتیان تێبكات.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌ته‌قێیه‌كیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا هه‌یه، باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌م دوو هێزه سیاسییه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن به بیانوو و ده‌ستپێكی چاكسازی سیاسی و ئیداری له هه‌رێمی كوردستاندا، تا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشنه‌وه.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شیان كرد، (به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی، نوێبوونه‌وه و ئاوه‌دانی). گه‌رچی پێش هه‌ڵبژاردن داڕێژراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئێستا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه وا هه‌ست ده‌كات پارتی و یه‌كێتیی دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاشه‌كشێی جه‌ماوه‌ریان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئاشت بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌نده ڕێوشوێن و به‌ڵێنی به‌جێی تێدایه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.
خۆشبه‌ختانه حكومه‌تیش خۆی پابه‌ند كردووه به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، چه‌ند مانگی ڕابردووی كاركردنی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ده‌یانه‌وێ هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك له یه‌كه‌م ده‌ستپێكی ئه‌م كابینه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاری سوێندخواردنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كرد، (خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێمانه و شایسته‌ی باشتریشن، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ میله‌ته‌كه‌ی خۆماندا ڕاستگۆبین ڕاشكاوانه ده‌یڵێین كه چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كان به‌شه‌و و ڕۆژێك نابێت، به‌ره‌نگاری كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت گه‌نده‌ڵی، لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵكارانه، ئه‌مه‌ش كۆسپ دێنێته ڕێمان.) ئێستا له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیدا هه‌ست به‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام به جۆرێكی تر و له په‌ناو به بیانووی جیاجیاوه، چونكه خۆ ناكرێت گه‌نده‌ڵكارێك بێت و بڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من گه‌نده‌ڵیم كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندیم دراوه ڕووبه‌ڕووی حكومه‌ت ده‌بمه‌وه، بێگومان ده‌رفه‌ت و بیانووی تر به‌كار ده‌بات بۆ تۆڵه كردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ڕاستییه‌كه لای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ڕوون بێت، كه درێژه‌دان به‌و دۆخه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌م دوو هێزه ده‌گه‌یه‌نێته به‌رده‌م خاڵێكی چه‌ق به‌ستوو، كه ئیتر بواری هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ناهێڵێته‌وه. گرتنه‌به‌ری ڕێگای چاكسازی و گوێ نه‌دان به نووزه نوزی زیانلێكه‌وتووانی به‌رده‌م كاروانی نوێبوونه‌وه و ئاوه‌دانی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ جارێكی‌تر جه‌ماوه‌ری كوردستان ببنه‌وه به پاڵپشت و داینه‌مۆی خه‌باتی داهاتوومان، كه واقیعی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ له ده‌وری په‌یامێكی نیشتمانی كۆ ببنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له ناو یه‌كێتیی و پارتیش مام جه‌لال و كاك مه‌سعود پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و بڕیار و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن كه بۆ چاكسازی گیراونه‌ته‌به‌ر. ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌وه دروست ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ڕێگای چاكسازی چه‌ند سه‌خت و توش بێت، گه‌نده‌ڵكاران چه‌ند په‌له‌قاژه‌یان پته‌و بێت، دواجار ئیراده‌ی چاكه سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌زموونی حوكمڕانی خۆماڵی ده‌گه‌یه‌نێته قۆناغی دڵنیایی.
|
|
Wednesday, July 28, 2010
|
|
چاپکردن |
|