|
دكتۆر به‌رهه‌م راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه گفتوگۆی كرد |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بازاڕی كورانی له‌شاری هه‌ولێر كرد‌و راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ دوكاندارو كاسبكار‌و كڕیار‌و فرۆشیارانی ئه‌و بازاڕه دواو گوێبیستی كێشه‌و گرفته‌كانیان بوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌نجامیدا و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر یاوه‌ریی بوو، هاووڵاتییان روو به‌روو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ژیان و گوزه‌ران و كاروكاسبی و پێداویستییه‌كانی خۆیان دوان.
له‌و دیداره مه‌یدانیه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح به‌هاووڵاتیانی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم به‌هی خۆیان بزانن و به‌راشكاویش گوزارشت له‌بیروبۆچوونی خۆیان بكه‌ن و گرفته‌كانشیان بخه‌نه روو، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان باشتر راسپێرین خزمه‌تی ئێوه بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریتان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه میللیه‌دا كه‌رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بۆ راییكردنی پێداویستیه‌كانیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌وردی گوێبیستی تێبینی و پێشنیاز داواكاریه‌كانیان بوو، پێشیراگه‌یاندن كه‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان، هه‌وڵیش درواه به‌پێی توانا دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی پرۆَژه‌و خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ر ناوچه‌و چین و توێژه جیاجیاكاندا ره‌چاو بكرێت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانیه‌دا د. به‌رهه‌م رۆڵی كاسبكار‌و خاوه‌ن پیشه مامناوه‌ندیه‌كانی له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی بازاڕی ناوخۆ به‌گرنگ وه‌سفكرد، چونكه به‌ره‌نجی شانیان بژێوی خۆیان ماڵومنداڵیان دابین ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌یه‌دا دووپاتی كرده‌وه كه‌حكومه‌ت گرنگیان پێده‌دات و هانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی چالاكانه‌تر كاربكه‌ن و به‌شداری جموجۆڵی بازاڕ بكه‌ن.
هه‌روا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ هاندانی زیاتری كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی دوارۆژی ژیان و گوزه‌رانیان، حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌ی دایه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ندبكات و بیخاته به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا مافی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌و كه‌رته‌دا كارده‌كه‌ن مسۆگه‌ر ببێت و فشاریش له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی كه‌م ببێته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشیشی له‌پارێزگاری هه‌ولێرو شاره‌وانی و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی هه‌ولێر كرد كه‌توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی باش خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و به‌ده‌نگ داواكانیانه‌وه بچن.
كاسبكار‌و هاووڵاتیانی بازاڕی كوران به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و ئاماژه‌یان به‌وه دا نزیكی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باری ژیان و كێشه‌كانیان هۆكارێكی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه‌و ده‌بێته مایه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك و حكومه‌ت، بۆیه ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان به‌گرنگ باسكرد چونكه به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌وان، سه‌ردانی له‌و جۆره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكه‌كه‌ی، خه‌مخۆری هه‌موو چین توێژه‌كانن، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی پیشه‌وه‌رو كاسبكاران.
هه‌روا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاروشارۆچكه و پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان هه‌بووه.
|
|
Wednesday, July 28, 2010
|
|
چاپکردن |
|