كه‌ركوك سه‌نته‌ر
ئه‌مڕۆ 28-7 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی باڵای پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ ئاشتی و دۆستایه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و ببێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دابینكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد.
هه‌ر له‌و دیداره‌داو له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا روویانداوه، باس له‌سازدانی كۆنفرانسێك كرا له‌شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی رێبازی ئاشتی و دیموكراسی، چونكه ئه‌زمونه‌كانی رابردوو گۆڕانكاریه نوێكان سه‌لماندیان كێشه‌ی كورد به‌شه‌ڕو ناكۆكی چاره‌سه‌ر نابێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ی نێوان د.به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌حمه‌د تورك-دا باس له‌كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP كرا له‌شاری هه‌ولێر.