كه‌ركوك سه‌نته‌ر-په‌یامنیر
له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له 2003 ـه‌وه به هه‌زاران خانه‌واده‌ی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه روویان له شاری كه‌ركوك كردووه و له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره خانوو و موڵك و سامان ده‌كڕنه‌وه و به ناویان تۆمار ده‌كرێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بێته ئه‌نجامێك بۆ گۆڕینی رێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌م شاره له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێری دانیشتووان كه واده‌كه‌ی نزیك بۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه‌و له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌ر لیستی برایه‌تی (محه‌ممه‌د كه‌مال) گووتی: چه‌ندین هه‌زار كه‌س كه له شه‌ڕی تایفی نێوان سوننه و شیعه له ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌ڵاتوون و ڕوویان له كه‌ركوك كردووه‌و نیشته‌جێ بوون، هه‌ندێكیش ره‌نگه له‌و عه‌ره‌بانه دووباره به مه‌رامی سیاسه‌تی ته‌عریب كردنه‌وه ڕوویان له‌م شاره كردبێته‌وه، بۆیه به‌ڕای من پێویسته ئێمه شه‌فافانه كار بكه‌ین و رێگربین له‌مه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی رێگربوون له نیشته‌جێبوون و به‌ناوكردنی موڵك و سامان به ناوی ئه‌م عه‌ره‌بانه، محه‌ممه‌د كه‌مال گووتی: چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی هه‌ن، له‌وانه تۆماری باری شارستانی و پسووله‌ی خۆراك و پسووله‌ی نیشته‌جێبوون و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكیش نین، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م شاره بشمێننه‌وه ئه‌وا ده‌بێت له خانه‌ی میوان هه‌ژمار بكرێن و نابێت ناسنامه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان پێ بدرێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری شاری كه‌ركوك هه‌ژمار بكرێن ، چونكه ئه‌مانه ئه‌نجامی سه‌رژمێری ده‌گۆڕن كه خه‌ڵكی شاری تری عێراقن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق روویان له كه‌ركوك كردووه ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، ئه‌وا سه‌رده‌می گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌م شاره به‌سه‌رچووه و ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاتوون ئه‌وا باشتروایه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی زێدی خۆیان ، گه‌ر نا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له رێگه‌ی لێدوانه‌كه‌یه‌وه داوای له دانیشتووانی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركوك كرد كه له هه‌ر شوێن و كونجێكی به ده‌ر له كه‌ركوك نیشته‌جێن، بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان و رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه ببنه مشه‌خۆر و بارگرانی به‌سه‌ر كه‌ركوكییه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه تاوه‌كو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌رپرسانێكی زۆری عێراقی له عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و توركمانه‌كان گرفت و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌نێنه‌وه كه مه‌به‌ست لێی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی شاری كه‌ركوك بێت، له‌وانه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه كه تایبه‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه دابڕاوه‌كان و له‌وانه‌ش شاری كه‌ركوك، وێڕای ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه هاوڵاتیانی كوردی پارچه‌كانی تری كوردستانیان راپێچی كه‌ركوك كردووه و گوایه نیشته‌جێیان كردوون.