|
پیلانی هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆرستی بۆ سه‌ر كه‌ركوك پوچه‌ڵكرایه‌وه |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر-په‌یامنیر
بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و ئه‌میرێكی رێكخراوی نه‌قشبه‌ندیش ده‌ستگیركرا كه پیلانی هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆرستی داڕشتبوو.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك مولازم (یاوز ئیبراهیم) تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، به هاوكاری پۆلیسی ریاز، هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له هه‌ڵمه‌تێكدا تیرۆرستێكی گه‌وره‌یان ده‌ستگیركرد كه پله‌ی ئه‌میری هه‌یه له رێكخراوی نه‌قشبه‌ندیدا.
وتیشی: ئه‌و كه‌سه ناوی عه‌بدوڵا ئیبراهیمه و لۆرییه‌كی جۆری مانی هه‌بووه كه ویستویه‌تی بیهێنێته كه‌ركوك و بۆمبڕێژی بكات و له شوێنێكی ئه‌و شاره‌دا بیته‌قێنێته‌وه.
مولازم یاوز ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ست به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه كه ژماره‌یه‌ك بۆمب و ده‌زگای دروستكردنی بۆمبی تێدابووه.
|
|
Thursday, July 29, 2010
|
|
چاپکردن |
|