|
ئه‌میرێكی گروپی به‌ناو نه‌قشبه‌ندیی له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرا |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا‌و ناحییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، رۆژی چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌میرێكی گروپی به‌ناو نه‌قشبه‌ندی له باشوری خۆرئاوای پارێزگاكه له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت ” هێزێكی پۆلیسی قه‌زا‌و ناحییه‌كان، دوێنێ(چوارشه‌ممه) له‌هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییدا عه‌بدوڵلا ئیبراهیم محه‌ممه‌د جبوری ئه‌میری گروپی نه‌قشبه‌ندیی له سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك- حه‌ویجه(باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك) ده‌ستگیركرد”.
روونیشیكرده‌وه كه ” ده‌ستگییركراوی ناوبراوبه‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تێكده‌رانه له‌ناوچه‌كه‌دا‌و هاوكات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه داواكراوبووه”.
گروپی نه‌قشبه‌ندی رێكخراوێكی چه‌كداریی نهێنییه، به پێی لێدوانی پێشوتری به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به عیزه‌ت دورییه‌وه، كه یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌و زیاتر له پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و موسڵ به نهێنی چاڵاكییه چه‌كدارییه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
|
|
Thursday, July 29, 2010
|
|
چاپکردن |
|