KIRKUK CENTER  

   
     
 
که‌رکوکی نوێ
کوردی
 
عومه‌ر جبوری‌ : به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك له‌ سه‌فقه‌ی‌ سیاسییدا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌
كه‌ركوك سه‌نته‌ر
ئه‌ندامێكی‌ ئیئتیلافی‌ عێراقییه‌، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی‌ سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی‌ دیكه‌ قبوڵ ناكرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناشێت بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان عێراقییه‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌.
عومه‌ر جبوری‌ به‌ ئاژانسی‌ (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی‌ راگه‌یاند “سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد له‌ به‌غدا رۆژ نوری‌ شاوه‌یس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌ركوك له‌ڕووی‌ مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ئێمه‌ ئه‌و لێدوانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌وه‌ هه‌لی‌ گفتوگۆی‌ جدی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌”.
ناوبراو وتیشی‌ “به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی‌ سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی‌ دیكه‌، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ ناشێت بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان عێراقییه‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌”.
جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ “سوربوونی‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبوونی‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆی‌ پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراقه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماده‌ ده‌ستورییه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌و شاره‌ له‌ یه‌كی‌ دیسێمبه‌ری‌ 2007دا ماوه‌ی‌ به‌سه‌رچووه‌”.
ناوبراو سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ نیشان دا له‌و جۆره‌ لێدوانه‌ “له‌كاتێكدا وڵات به‌ قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا تێده‌په‌ڕێت”.
Thursday, July 29, 2010
 چاپکردن
  
      
Skip Navigation Links
په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
که‌رکوک سێنته‌ر
مێژووی که‌رکوک
به‌ڵگه‌نامه‌
ئه‌نفال
نه‌خشه‌ی که‌رکوک
قه‌ڵای که‌رکوک
140
په‌رتوک و لێکۆڵینه‌وه‌
وێنه‌
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
لینک
 
راپرسی
گه‌ر عه‌لاوی و مالكی حكو‌مه‌ت پێكبهێنن كورد زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ؟



Total of voters : 275
 
Copyright 2007  kirkudcenter.com, All rights reserved
DotNet for IT Solutions