|
د.به‌رهه‌م ساڵح له‌كه‌ركوك پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دووپاتده‌كاته‌وه |
كه‌ركوك سه‌نته‌ر- عومه‌ر غه‌ریب
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد‌و به‌ردی بناغه‌ی خوێندنگه‌ی نمونه‌یی دانا‌و له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ 29/7 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد، سه‌ره‌تا له ده‌روازه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن پارێزگار‌و به‌رپرسانی ئیدارییه‌وه پێشوازی لێكرا، دواتر له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری و كار، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ، به‌ردی بناغه‌ی خوێندنگایه‌كی 27 پۆلی دانا.
له وته‌یه‌كیشدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو خوێندنگه‌ی نمونه‌یی له كه‌ركوك، ئه‌مه به‌شێكه له هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شاری كه‌ركوك به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زوڵم و زۆری پێشوو كه دووچاری ئه‌م شاره هاتبوو و وایكردبوو له‌و هه‌موو خێروبێره‌ی بێ به‌ش بێت.
هه‌ر له‌و وته‌یه‌یدا د. به‌رهه‌م ساڵح په‌رۆشی و سڵاوی به‌ڕێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعودی گه‌یانده شاری كه‌ركوك و دانیشتووانه‌كه‌ی، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه خزمه‌تی ئه‌و شاره بكه‌ین و له‌جیاتی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی و راگواستن، ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه‌و وابكه‌ین سوودمه‌ندبێت له خێروبێره‌كه‌ی.
هه‌ر له‌مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و خوێندنگایه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت كه‌ركوك ببێته هێمای پێكه‌وه‌ژیان، هه‌ر بۆیه ناوی ئه‌و خوێندنگه‌یه به‌یه‌كه‌وه ژیان ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر كه هه‌ندێكیان ته‌واوكراون و هه‌ندێكیشیان له جێبه‌جێكردندان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌ركوك ئه‌نجامده‌درێن، كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه پێشوازی لێكرا.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌مێكه له خه‌می خه‌ڵكی كه‌ركوكدایه، چ به‌ئاوڕدانه‌وه له‌ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان و ئه‌نفالكراوه‌كان بێت، چ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی شاره‌كه كاتێك كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی پێكرد له‌وه‌ته‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه، ئه‌مه دووه‌مین جاره سه‌ردانیان ده‌كات.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای گه‌یاندنی سڵاو رێزی جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و جه‌نابی كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بووان، دووپاتیكرده‌وه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت هاریكارو پشتیوانی ئێوه بین له پێكه‌وه‌ژیان و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی رابردوودا، كه له‌سه‌ر راگواستن و سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی بونیاتنرابوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئێو، له‌جیاتی ناخۆشی و گرفته‌كانی رابردوو نمونه‌یه‌كی تازه‌ی پێكه‌وه‌ژیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه له‌خزمه‌تی شاره‌كه‌دا بێت كه بواری ئه‌وه‌ی تێدابێت كه‌ركوك سوود له‌سامان و خێروبێری خۆی ببێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ندێك لایه‌ن گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ركوك ببێته سه‌ره‌تای ته‌قینه‌ی شه‌ڕێكی ناوخۆ، به‌ڵام به هه‌وڵی ئێوه و هه‌موو لایه‌ك نه‌ك هه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا كه‌ركوك زیاتر ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، ئه‌م هاوكارییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شدارییه‌كه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا.
به‌ئاماده‌بووانیشی راگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد ره‌چاوی ئه‌و خاڵه بكه‌ن.
د. به‌رهه‌م ساڵح روونیشیكرده‌وه ئێمه پێمانوایه كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه، به‌ڵام نامانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی كوردی بسه‌پێنین، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌گوێره‌ی ده‌ستور و رێوشوێنه قانونییه‌كان ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ببێت.
دوای كۆتاییهاتنی دیداره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
له‌سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا وتی: خۆشحاڵم به سه‌ردانیكردنی شاری كه‌ركوك، بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوكه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كۆتاییپێهێنانی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زیدا.
وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی دوو خوێندنگامان دانا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ كه ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قی و شه‌نگارو مه‌خموریش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه به‌شدارییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم روونیكرده‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌رێكی عیراقی بێت، هه‌رچه‌نده كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه، به‌ڵام نامانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی كوردی بسه‌پێنین و پێشمانوایه مافی كورد به ئینكاركردنی مافی ئه‌وانی تر وه‌دینایه‌ت، هه‌روا ناشبێت چاره‌سه‌ری عه‌ره‌بی یان ده‌ره‌كی بۆ كه‌ركوك پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركوك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ندێك لایه‌ن پێیانوابوو كه‌ركوك ده‌بێته خاڵی ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌مه رووی نه‌دا، به‌ڵكو له سایه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی ده‌توانین باشتر خزمه‌تی بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عیراقیش، د. به‌رهه‌م رایگه‌یاند: كورد ده‌یه‌وێت حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنێت و هیچ لایه‌ك فه‌رامۆش نه‌كرێت و پابه‌ند بێت به ده‌ستور و بنه‌ما دیموكراسی و فیدڕاڵییه‌كان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و دوو خوێندنگایه چوار ملیار دیناره كه سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانی تێدایه له تاقیگه‌و كۆمپیوته‌رو هۆڵی وه‌رزش، كه به دیزانێكی گونجاو و تازه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی دروستكردنی خوێندنگای هاوچه‌رخ جێبه‌جێ ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تر كه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێن، وه‌كو دروستكردنی چه‌ند یاریگایه‌ك و گه‌یاندنی كاره‌باو ئاو و ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردن و دروستكردنی باخ له گه‌ڕه‌كه‌كاندا.
|
|
Thursday, July 29, 2010
|
|
چاپکردن |
|