28 ی ته‌مموز، وه‌ڵامێكی گه‌وره ئه‌سعه‌د جه‌باری |
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) به‌هه‌ستكردن به‌مه‌سئولیه‌تی مێژوویی و له‌سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوون به‌خه‌باتی ئه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مان،وه ده‌رك كردن به‌گرنگی بارودۆخی پڕ هه‌ستیاری ئێستای قۆناغی خه‌باتمان هه‌ڵسا به یادكردنه‌وه‌ی رووداوێك كه ده‌شێ پێناسه‌ی بكه‌ین به وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌هه‌ڵسانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی كاروانی دورودرێژی قوربانیه‌كانمان، وه‌رچه‌رخانی به‌گشت ماناكانیه‌وه بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگ بوو له‌لایه‌ك ده‌سته‌وگروپی به بیانووی هه‌بوونی دیموكراسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی گشت مانا پیرۆزه‌كانی ژیانی سیاسیمانیان له‌قاڵبدا بۆ مه‌رامێكی نه‌گریس و شكاندنی هه‌موو ده‌سكه‌وتێكی پڕ به‌ها له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه، به‌مه‌به‌ستی له‌كه‌داركردنی ره‌وشی ژیان له‌شاری كه‌ركوك هه‌وڵـی له‌باربردنی هه‌نگاوه پۆزه‌نیڤه‌كانی شاریان نا به‌و ئامانجه‌ی ژیان له‌وشاره بوه‌ستێن، له 22 ته‌مموزدا تیمێك هیچان كه‌متر نه‌بوون له‌پاشماوه‌كانی دیكتاتۆری رووخا‌و كه‌وتنه وێزه‌ی شاری كه‌ركوك و به‌دانانی به‌ندێك له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شه‌قامی شاری كه‌ركوكیان وروژاند‌و ته‌واوی ئازادیخوازای عیراقیشیان له‌خۆیان تۆران! مادده‌ی 24 ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی یاساكه له‌نێوان دوو كه‌وانه‌دا ئه‌سڵی پیلانه ژێر به‌ژێریه‌كه‌ی گروپه‌كه بوون كه پێویسته هه‌میشه كورد له‌وشاره‌دا وه ئاگایانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئاینده‌ی هه‌ر پیلانێكی تر بكات و خاڵبه‌خاڵـی ئه‌و مادده‌یه به هه‌ند وه‌رگرێ بۆ هه‌ر پیلانێكی تری چاوه‌ڕوانكراو، كاتێكیش له‌و هه‌فته‌یه‌دا كورد به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و پیلانه بوویه‌وه گروپی 22 ی ته‌مموز له 28 ی ته‌مموزدا تووشی شۆك بوو به خۆپیشاندانێكی نیو ملیۆنی وه‌ڵامی پیلانه‌كه درایه‌وه‌و تیایدا قوربانیانی ئه‌و خۆپیشاندانه له‌گشت چین و توێژێكی جیاجیا ئه‌و راستیه‌یان بۆ تیم و گروپ و ناحه‌زانی ئه‌و دیوی سنور سه‌لماند كه هه‌رچه‌نده پیلان گێڕان قه‌به‌و گران بێت وه‌لی تێپه‌ڕاندنی مه‌حاڵه.
ئه‌مڕۆش له‌بیره‌وه‌ری تێپه‌ڕبوونی دووساڵ به‌سه‌ر نه‌به‌ردیه‌كانی شاری كه‌ركوكدا، واقیی سیاسی عیراق قورستر‌و سه‌ختره، ئاسان نیه بۆ ئێمه كورد له‌خولی تازه‌ی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێكی نووستووی نێو په‌رله‌مان كه ئه‌مجاره‌یان به‌ئاشكرا دژایه‌تی نه‌ك هه‌ر شاری كه‌ركوك بگره سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، نونێه‌رانی شاری كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم پێویسته له‌یه‌ك سه‌نگه‌ربن بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پیلانێكی تر كه بیانه‌وێ كه‌لێن بخه‌نه نێو ریزه‌كانی گه‌لی كورد‌و له‌مه‌نگه‌نه‌دانی ده‌سكه‌وته‌كانمان كه ده‌یان ساڵه قوربانی بۆ ده‌ده‌ین به‌وێنه‌ی قوربانیه‌كانی 28 ی ته‌مموزی ساڵی 2008.
ده‌ستخۆشی له‌ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی كه‌ناڵ و راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به (ی.ن.ك) كه به‌بایه‌خه‌وه یادی ئه‌و هه‌فته‌یه‌یان به‌رزنرخاندو قوربانیه‌كانیاشیان خسته‌وه یادمان، خۆزگه‌ش ده‌خوازم بێ جیاوازی سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێم به‌شداریان بكردبا له‌م هه‌فته‌ی نه‌به‌ردیه‌و ئه‌وانیش تیمێكی پۆڵاین بوونایا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی شاردراوه‌ی پشت په‌رده!، درود بۆ بیره‌وه‌ری 28 ی ته‌مموزی شاری گڕو كڵپه.
Asaad_g69@yahoo.com |
|
Thursday, July 29, 2010
|
|
چاپکردن |
|